هاوسەرۆکی نوێ پەیەدە هەڵبژێردران
لە کۆنگرەی دەیەمی پەیەدەدا، پەروین یوسف و غەریب حەسۆ بوونە هاوسەرۆکی پەیەدە.

حەسەکە
پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە ١٠یەمین کۆنگرەی پارتەکەی بە دروشمی "پێکەوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بەهێزکردنی خۆبەڕێوەبەری و بنیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک'' لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە شاری حەسەکە بەڕێوەبرد، لە کۆنگرەکەدا کە ٧٠٠ نوێنەری تێدا بەشداربوون، پەروین یوسف و غەریب حەسۆ، لە شوێنی هاوسەرۆکانی پێشووی پەیەدە ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵا، بوونە هاوسەرۆکی نوێ پەیەدە.
کۆنگرە بە هەڵبژاردنی ٩٠ ئەندام بۆ ئەنجومەنی گشتی پەیەدە کۆتایی پێبێت.