حەیات حیلمی: پێویستە دەنگی ژنانی فەڵەستین بگاتە جیهان

حەیات حیلمی, چالاکوانی مافی مرۆڤ داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکان کرد شەڕ لە فەڵەستین ڕابگرن و ئەو ژنانە بپارێزن کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

ئیخڵاس حەمرونی

 

تونس- هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکان سەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، لە نێو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، ژنان و منداڵان زۆرترین ڕێژەیان تۆمار کردووە، لە لایەکی دیکەوە فەڵەستینییەکان لە بەردەم قەیرانێکی سەختدان، بەگوێرەی لێدوانی دەسەڵاتدارانی فەلەستین، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە، ٣٥ منداڵ بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە و بە گشتی سێ هەزار و ٥٠٠ منداڵ ڕووبەڕووی برسێتی و خواردنی خراپ بوونەتەوە و بەهۆی هێرش و سنووردارکردنی ئیسرائیلەوە مەترسییان لەسەرە .

 

حەیات حیلمی، چالاکوانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ڕوونیکردەوە لە منداڵییەوە پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین دەکات و وتی: بەپێی چاودێریکردنی دۆخی فەلەستین، بینیم کە چەندە جیاکاری لە جێبەجێکردنی مافەکانی مرۆڤدا هەیە، بە تایبەتی زیاتر لە پیاوان تووشی ئازار و مەینەتی دەبن، هەموو شارستانیەتەکان سەلماندوویانە کە ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

 

"ژنان ڕووبەڕووی ستەم بوونەتەوە"

لە درێژەی قسەکانیدا، حەیات حیلمی ئاماژەی بەوەدا کە تەنیا لە فەلەستین نییە کە شەڕ هەیە ژنان ستەمیان لێدەکرێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"لەوێ کۆمەڵگەی مەدەنی نێودەوڵەتی بە بیرۆکەی دواکەوتووانە لە دۆسیەی ژنان نزیک دەبێتەوە، بەهۆی ژنانەوە، تووشی پشتگوێخستن و توندوتیژی دەبن، ژمارە و ڕێژەی تایبەتی کوشتن نیشانی دەدات کە ژنان بە چ کێشەیەکدا تێدەپەڕن و تووشی چ ئازارێک دەبن، مێژوو سەلماندی کە ژنان لە زۆرێک لە شارستانیەتەکاندا ڕووبەڕووی ستەم بوونەتەوە بەڵام ژنانی فەلەستینی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هەموو جۆرە خراپەیەک دەبنەوە وەک توندوتیژی، برسێتی، تینوێتی، گەرما، سەرما، بێ ماڵ و حاڵی لە هەمووی ئازاربەخشتر ئەوەیە لەبەردەم هەموو جیهاندا دەکوژرێن و منداڵەکانیان لەدەست دەدەن.

 

"پێویستە جیهان هەنگاو بنێت"

حەیات حیلمی بێدەنگی کۆمەڵگە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی هەڵسەنگاند و وتی: بۆ پاراستنی دۆزی فەلەستین و پاراستنی ژنانی فەلەستینی، داوا لە هەموو جیهان دەکەین هەنگاو بنێن هەروەها ڕاگرتنی شەڕ و توندوتیژی ئێستا بوەستێنن بەتایبەتی ئەو پێشێلکارییانەی دژی ژنان و منداڵەکان ئەنجام دەدرێن.

پێویستە جیهان لە پرسی فەلەستین نزیک بێتەوە، چونکە پشتگوێ دەخرێت و وەک شتێکی ئاسایی سەیر دەکرێن، بە پێچەوانەی ئەو پشتگوێخستنە جیهانییە، ڕێکخراو و کۆمەڵە فێمینیستەکان هەڵوێستی شانازی بۆ دۆزی فەلەستین بەرز دەکەنەوە و پشتیوانی لە ژنان دەکەن، هەمیشە دەنگی چالاکانی مافی مرۆڤی تونس بەرز بووەتەوە، چونکە پێیان وایە پاراستنی ژنانی فەلەستین مافی خۆیانە بەڵام تەنها دەنگەکانی تونس بەس نین بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکانی دژی ژنانی فەلەستینی.

 

پەیوەندییەکی ئاگادارکردنەوە

حەیات حیلمی وتی: زۆرێک لە ڕێکخراوە تونسییەکان و هەندێک ڕێکخراوی عەرەبی هەڵوێستی زۆر باشیان گرتەبەر بۆ پاراستنی ژنانی فەلەستینی، بەڵام سنووردار بوون و تا ئێستاش لاوازن، جێگای شەرمەزارییە هەڵوێستی هەندێک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کە گوایە مافی مرۆڤ دەپارێزن ئێمە بینیومانە کە ئەم ڕێکخراوانە تەنها دروشم بەرز دەکەنەوە و بەرگری ناکەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان مافی ئەوەیان نییە باس لە پێشێلکارییەکانی دیکە بکەن کە لە لایەنە جیاوازەکانەوە ڕوودەدەن، چونکە لەو ئاستەدا نین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا حەیات حیلمی باسی لە ڕۆڵی سەرەکی ڕێکخراوە فێمینیستەکان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە زۆر گرنگە دەنگی ژنانی فەلەستینی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبکرێتەوە و پارێزگارییان لێبکرێت.