فێستیڤاڵی ٤ـی نیسان لە مەخمور بەردەوامە
١٦ـەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی و وەرزشی ڕۆژی ٤ـی نیسان، بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە کامپی پەنابەرانی مەخمووربەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی 'مەخموور'، ١٦ـەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی و وەرزشی ٤ـی نیسان بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕۆژی دووەمدا، بە پێشبڕکێی وەرزشی و بە جۆشیکی زۆرەوە بەردەوامە.
ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرانی خوێندنگەکانی سەرەتایی، ناوەندیی و ئامادەی کە ماوەیەکی زۆرە خۆیان بۆ فێستیڤاڵی ٤ی نیسان ئامادە دەکەن ئەمڕۆ، بە پێشبڕکێ وەرزشی لە گۆڕەپانی بەردەم پارکی شەهید ئاریان جودی بە ئامادەبوونی گەل دەستیپێکرد،
پێشبڕکێکانی وەک ڕاکردنی ماوە درێژ، ١٠٠ مەتر، ٤٠٠ مەتر، بازدانی بەرز، فڕێدانی دوور و فڕێدانی قورسایی ئەنجامدرا، دوای کۆتایی هاتنی چالاکییەکان و لە هەمان شوێن ئەو کچ و کوڕانەی سەرکەوتنیان لە پێشبڕکێکەدا بەدەستهێنا خەڵاتیان وەرگرت، لە درێژەی چالاکییەکانی ٤ی نیساندا سبەی فێستیڤاڵەکە بە ئاهەنگێکی گەورە بەردەوام دەبێت.