بانگی ژنانی شەنگال بۆ هەڵبژاردن: دەنگ بە خۆتان بدەن

ژنانی شەنگال داوایان لە ناوچەکانی شەنگال کرد، لە هەڵبژاردنی ١٨ی کانوونی یەکەم، دەنگ بە داهاتوویەکی سەربەخۆ و یەکسان و دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن.

هێڤیدار شەنگالی

 

شەنگال- عێراق لە ١٨ی کانوونی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام دەدات، هەروەها خۆبەڕێوەبەری شەنگال و پارتی ئازادی و دیموکراتیکی ئێزیدی "پادێ" لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان "یەنەکە" و پارتی ڕەفە لە موسڵ بە ناوی هاوپەیمانی یەکێتی گەلی نەینەوا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن، خۆبەڕێوەبەری شەنگال و پادێ بە چوار کانبدید بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ دەکەن.

 

بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە 1ی تشرینی دووەمەوە دەستیپێکردووە، هەروەها ژنانی شەنگال گرنگی هەڵبژاردنەکەیان هەڵسەنگاند و وتیان: سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە کۆمەڵگەکەمان بە داخوازییەکانی دەگات، بەڵام بۆ ئەوە دەبێت هەموو کەسێک دەنگ بە دڵسۆزانی کۆمەڵگە و خاکەکەی بدات.

 

دەنگ بدەن بە دڵسۆزانی کۆمەڵگەکەتان

وەحدە ڕەشۆ، ئەندامی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" باسی لە گرنگی هەڵبژاردنەکە کردو وتی: داوا لە کۆمەڵگەکەمان دەکەین دەنگ بە هەر چوار کاندیدەکەی خۆبەڕێوەبەری بدەن. چونکە کاندیدەکانمان خۆیان لەسەر بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاهێناوە کاردەکەن بۆ خزمەتکردنی گەلەکەیان، کار دەکەن بۆ دامەزراندنی یەکسانی و سەقامگیری لەنێوان پێکهاتەکانی شەنگال.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، وەحدە ڕەشۆ وتیشی: دەبێت بە دەنگی خۆیان وەڵامی دوژمنەکانیان و بەخشەرەکانی کۆمەڵگەکەیان بدەنەوە.

 

"بە دەنگتان خاوەنداری لە دەنگی خۆتان بکەن"

نازێ شەنگالی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دوگور لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، دەنگدان خاوەندارییە لە دەنگی خۆتان و وتی: دەمانەوێت گەلەکەمان خاوەنداری لە شەنگال بکات، کاندیدەکانمان ڕۆڵەکانمان و هەمیشە لەگەڵ کۆمەڵگاکەیان بوون لە ڕۆژە سەختەکاندا، نابێت دەنگ بەو کەسانە بدرێت کە پشتگیری لە کۆمەڵکوژییەکەمان دەکات، بۆیە پێویستە دەنگ بە هەر چوار کاندیدەکەمان بدەین.

 

"دەبێت بۆ خۆمان بچینە پەرلەمان"

لە کۆتایی قسەکانیدا، نازێ شەنگالی وتی: ئەوە ڕاستە کە پەرلەمانتارانی ئێزیدی هەن، بەڵام ئەوان بۆ کۆمەڵگاکەیان نین، بەڵکو بۆ پارتی دیکە کار دەکەن، دەمانەوێت مرۆڤی دڵسۆزی گەلەکەمان سەرکەوتوو بێت و نوێنەرایەتی کۆمەڵگەکەمان بکات لە پەرلەمان.