زاکیرا حیکمەت، پزیشکی ئەفغانی خەڵاتی ئەمریکای پێبەخشرا

خەڵاتی نێونەتەوەیی بوێری ژنان کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ڕێکخرابوو، لە ٨ی ئاداردا دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە بوونەتە خاوەنی خەڵاتەکە.

ناوەندی هەواڵ

 

خەڵاتی نێودەوڵەتی بوێری ژنان "IWOC" کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی ١٧ ساڵی رابردوودا لە سەرتاسەری جیهاندا بەخشیویەتی، ئەمساڵ بە زاکیرا حیکمەت، پزیشکی ئەفغانی بەخشرا، کە لە نێوان ١١ ژن دایە و دانیشتووی تورکیایە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا پێش مەڕاسیمی خەڵاتەکە وتی: سوپاس بۆ هەوڵەکانی زاکیرا حیکمەت، زۆرێک لە ئەفغانیەکان بە تایبەتی ژنان و کەمینەکان، دەرفەتی پاراستنی پەنابەران و مافی پەنابەرێتیان بۆ ڕەخسا.

 

١٧یەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی بوێری ژنان ئەمساڵ لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان بە میوانداری ئەنتۆنی جەی بلینکن، وەزیری دەرەوەی وڵات و جیل بیدەن لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت، خەڵاتەکە که به ١١ ژن دەبەخشرێت لە نێوان پێوەرەکانی بەخشینی خەڵاتەکە بە زیاتر لە ١٨٠ ژن لە جیهاندا، جگە لە ئاشتی و دادپەروەری و مافی مرۆڤ و یەکسانی جێندەری و یەکسانی لە بواری تواناسازیی ژنان و منداڵان و دەرخستنی بوێری و نموونەیەکی دەسەڵات دەبەخشرێت.

 

پزیشک زاکیرا حیکمەت کێیە؟

زاکیرا حیکمەت لە پارێزگای غەزنی ئەفغانستان لەدایک بووە ساڵەکانی قۆناغی ئامادەیی لەگەڵ یەکەم خولی تاڵیباندا بوو، بە نهێنی خوێندنی تەواو کرد، زاکیرا حیکمەت کە بەخششی خوێندنی لە تورکیا وەرگرتووە، لە زانکۆی ئەرجیس دەستی بە خوێندن کردووە و لە ساڵی ٢٠١٨دا بەشی پزیشکی تەواو کرد، لە قەیسەری دەستی بە ئەرکەکانی کرد و لە کاتی خوێندنی زانکۆدا هەستی بە گرنگی پاراستنی مافەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بە کۆمەڵگەکانی پەنابەران کرد و هاوکات وەک خۆبەخشێک بۆ ڕێکخراوە کۆمەکەکانی پەنابەران لەو کاتەدا کاری دەکرد.

 

زاکیرا حیکمەت لە ساڵی ٢٠١٤دا کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی پەنابەرانی ئەفغانی لە تورکیا دامەزراند و لەو کاتەوە کاری کردووە بۆ پاراستنی مافەکانی هەموو پەنابەران و ژنان.

 

لە ساڵی ٢٠٠٧دا زاکیرا حیکمەت خەڵاتی "سەرکردە گەنجەکان"ی پێبەخشرا کە لەلایەن دەزگای (FES)ەوە خەڵات کرا و لە ساڵی ٢٠٢٠دا خەڵاتی "باڵیۆزی ئاشتی ساڵ" لە لایەن ڕێکخراوی حەسنای ئەمریکاوە پێبەخشرا.

 

لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ داوای لە حکومەتی تورکیا کرد، یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە لە ناکۆکییەکان هەڵهاتوون و ئاوارەی تورکیا بوون.