لە دهۆک ژنێکی گەنج بە گوماناوی کۆتایی بە ژیانی هات
لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، لە دهۆک ژنێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی هات و لە گەرمیانیش ژنێک بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/01/20230103-963aaae9-6057-42aa-8db7-81513f1d936a-jpegc67f56-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو ژنێکی گەنج، کە خوێندکارە و لە پۆلی ١٠ی ئامادەیی بوو، لە گەڕەکی گژەبەرانی شاری دهۆک بە خنکاندنی گوماناوی کۆتایی بە ژیانی هات و تائێستاش هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.
جێی ئاماژەیە، مردنی گوماناوی ژنان، بە ناوی خۆکوشتن، خۆخنکاندن و خۆسوتاندن بڵاودەکرێتەوە، تا تاوانبار و ئەو کەسانەی تاوانەکە ئەنجام دەدەن لە سزای یاسایی و کۆمەڵایەتی ڕزگاریان ببێت.
لەلایەکی دیکەوە، هاتوچۆى گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە گەڕەکى سیروانى شارۆچکەی کەلار، بە ڕووداوێکى هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکى جۆرى میتسۆبۆشی بارهەڵگر، لە ژنێک دەدات و برینداری دەکات، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.