ئەستەنبوڵ، لە ڕێپێوانی گەملیکدا دەیان کەس دەستگیرکران

زیاتر لە ٧٠ کەس لە ئەنجامی هێرشی پۆلیس بۆ سەر ڕێپێوانی گەملیک لە کادیکۆی دەستبەسەرکران، لەناو دەستگیرکراواندا دەیان چالاکوان دەستگیرکراون و دوو ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراو لە بورسا ئازادکران.

ئیستەنبوڵ

 

دوێنێ لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبوڵ بە دروشمی "لە دژی سیاسەتی گۆشەگیری، بۆ پاراستنی ئازادی ئێمە لە گەملیک ڕێپێوان دەکەین" ڕێپێوانی گەملیک ڕێکخرا، ڕێپێوانەکە لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە ڕێگری لێکرا و زیاتر لە ٧٠ کەس دەستگیرکران و گوازرانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبوڵ، ڕێگەشنەدرا پارێزەران بچنە بەڕێوەبەرایەتییەکە.

 

ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوان:

ئیسنگول دەمیر، هاوسەرۆکی هەدەکە، ئۆزلەم گوموشتاش، هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئەستەنبوڵ ئیلکنور بیرۆل و فەرهات ئینجۆ، هاوسەرۆکی SYKP ئەستەمبوڵ ڕۆنی گۆنەر، جێگری سەرۆکی پارتی شۆڕشگێڕ بورجوگول چوبوک، هاوسەرۆکی BMG موروڤوت کوچوک و نەزیر ئەلتنتاش، ئەلیف بولوت، پینار تورک، ئەرهان بایراک، هالیس بینگۆل، ئەلیف یڵدز، ئەڤرەن تالو، محەمەد ماسیان، ئەسلان دەمیر، دەنیز ئاکتاش،  ئایگوڵ سینجار، سەدات شینئۆغڵو، ئێزگی گوربوز، ئیسماعیل تەمەل، کۆرای تورکای، بیرگوڵ ئیرین، ئایدین کۆچوک، ئایلەم چەلیک، ڕەدڤان کاراتاش، عەلی ئیپکلی، ئونال یوسفئۆغڵو، عەلی ئیمرە ئەجەر، ئیسرا ئوشودور، سواڤی بایراک، بەیزا کارایل، رەمزی ئاکبولوت، سینم یڵدرم، دیمیت گولوش، فەرهات یڵدرم، علی مەنتەشاگو، محەمەت نوری جاندان، سونگول ئەلاگۆز، انسار ئەچیک، ساڵح ئۆنەر، مەسوت تاگو، محەمەت چەلەبی، نەڤزات یەزیز، هیلال باشاک و هاسەر یاشار، گوڵدەن دۆغان، چیدەم کیلیچگون ئوچار، هایرەتین بایدار و ئۆرهان ئوزونەر.

 

لە بورسا دوو ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران

 

پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەرگین چاغلار و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژننیوز ڕۆزەرین گوڵتەکین لە شاری بورسا، دوای ڕێپێوانی گەملیک بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەستگیرکران.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسانە دوای گواستەوەیان بۆ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی بورسا، چەند کاتژمێرێک پاش لێدوان وەرگرتن لێیان لە شەودا ئازادکران، زانراویشە دوو کەسی دیکە کە لە هەمان چالاکیدا دەستگیرکرابوون دوای وەرگرتنی لێدوان لێیان ئازاد کراون.