بەهیزکردنی سیستمی بەرگری لەش

بەهێز بوونی سیستمی بەرگری پەیوەستە بە تەندروستی لەشەوە بۆ خۆڕاگرتن دژی نەخۆشییەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهێزبوونی بەرگری لەش پەیوەندی بەو خۆراکانەوە هەیە کە مرۆڤ دەیانخوات، بۆیە هەندێک خواردن دەتوانن بەرگری بەهێزتر بکەن، لە بابەتێکی تەندروستیدا کە بڵاوکراوەتەوە، ئەم هۆکارانە سوود بە سیستمی بەرگری جەستەت دەگەیەنن و بەهێزی دەکەن، کە بریتین لە:

 

- نەخواردنی شەکر و شیرینیە دەستکردەکان، لەبەر ئەوەی زیان بە بەکتریا سوود بەخشەکانی ناو ڕیخۆڵەت دەگەیەنێت و ئەمەش ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ ڤایرۆس.

 

-خواردنی پیاز و سیر، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددەی ئەلیۆم وەک دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆس کار دەکات.

 

-خواردنی سەوزەکان وەک سپێناخ، قەڕنابیت و بڕۆکلی، سیستمی بەرگریت بە بەهێزی دەهێڵێتەوە.

 

-خواردنی ئەو سەوزە و میوانەی ڤیتامین C یان تێدایە، وەک لە تەماتە، پڕتەقاڵ و بیبەری شیریندا هەیە.

 

-زینک، خواردنی ٢٥ میلیگرام زینک ڕۆژانە یارمەتیت دەدات سیستمی بەرگری دژی سەرما بوەستێتەوە.

 

-خواردنی چەوری ماسی، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ خواردنی ماسی دەبێتە باشتر بوونی سیستمی بەرگری لەش.