ئایدا عەمەویی دانیشتووی شاری سنە دەستگیر کرا
ئایدا عەمەوی، چالاکوانی مافی ژنان، لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنی کارەکەی دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئایدا عەمەوی، چالاکوای مافی ژنان و ڕاهێنەری تایکواندۆ، هەینی، ١٨ی کانوونی دووەم، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر یانە وەرزشییەکەی لە شاری سنە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا، بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکانیش، ئایدا عەمەوی لەلایەن ئەفسەرانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە لە یانە وەرزشییەکەی (یانەی تایکواندۆ) بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری بخەنەڕوو، دەستگیر کراوە.
ئایدا عەمەوی، ڕاهێنەری تایکواندۆ و دایکی دوو منداڵە، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا چەندین جار لە ڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی لێکرا و لەم دواییانەشدا بەهۆی فشار و هەڕەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتەوە، چالاکییەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگرت.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی.