ڕێپێوانی هەزاران کەسی دژی کۆمەڵکوژی پاریس بەڕێوەدەچێت
ڕێپێوانی کوردستانییان و دۆستەکانیان لە دژی کۆمەڵکوژی پاریس بە بەشداری هەزاران کەس بەرەو گۆڕەپانی کۆماری دەستی پێکرد، تیایدا داوایان لە دەوڵەتی فەرەنسا کرد لێپرسینەوە لە بکوژەکان بکات.
ناوەندی هەواڵ
ڕێپێوانی کوردستانییان و دۆستەکانیان لە دژی کۆمەڵکوژی پاریس بە بەشداری هەزاران کەس و بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە و کەجەدەکە-ئە بەرەو گۆڕەپانی کۆماری دەستی پێکرد، کوردستانییان و دۆستانیان کە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا لە وڵات و شارە جیاوازەکانەوە بەڕێکەوتن، بە پاس و ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەیشتنە وێستگەی شەمەندەفەری پاریس-باکوور (گارە دو نۆرد).
کەمێک بەر لە ئێستا چالاکییەکە دەستی پێکرد و بەردەوام دروشمی "شەهیدان نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بکوژەکان دیارن، فەرەنسا بۆچی بێدەنگە" بەرز دەکرێنەوە و وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل بەرزکراونەتەوە.
بەشداربووان لە ڕێپێوانەکەدا تووڕەیی خۆیان دژی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک دەربڕی و ئاماژەیان بە هاوکاری فەرەنسا کرد، پێش چالاکییەکە، بڵاوکراوەکان کە لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکارەوە ئامادەکرابوون، بەسەر خەڵکی دەوروبەردا دابەشکران.
لە ئێستادا ڕێپێوانەکە بەردەوامە و بڕیارە تا گۆڕەپانی کۆماری درێژەبکێشێت.