ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نادادپەروەرییە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بارەی جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نادادپەروەرییە".

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سەپاندنی جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی بڕیارەکەی کرد.
لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوەکەدا هاتووە، پەسەند کردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە ئیدانە دەکەین و بڕیارەکە نادادپەروەرانەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چالاکییەکانی پەخشان عەزیزی مرۆڤدۆستانە، مافی مرۆیی و ئاشتیخوازانە بووە، هەروەها داوای لە بەرپرسانی ئێران کردووە جێبەجێ کردنی ئەو سزایە ڕابگرن و دەسبەجێ پەخشان عەزیزی ئازاد بکەن.