بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورکیاوە دوو منداڵ بریندار بوون
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ماڵێکیان لە گوندی بیر حەسۆ لە نزیک پردی قەرەقۆزاخ تۆپباران کرد و لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا دوو منداڵ بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی بیر حسۆ بە دیوی پردی قەرەقۆزاق ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنییان تۆپباران کرد.
بەهۆی تۆپبارانەکەکەوە دوو منداڵ بە ناوەکانی جاسم ئەلشەواخ تەمەن ١١ ساڵ و هانی عەلی شەواخ تەمەن ١٦ ساڵ برینداربوون، ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەمەل لە شاری کۆبانێ چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تەرک بۆردوومانی بەنداوی تشرینی کرد.