سروە شیری بۆ تەواوکردنی زیندانی دەستگیر کرا
سروە شیری و پەیمان شیری، خوشک و برا کورد و خەڵکی گوندی تەرغەی شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانی، دەستبەسەر و بۆ زیندان گوازرانەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/01/20250111-20250111-srwh-shyry-jht-thml-hbs2025-1-11-jpg67dcc1-image-jpg4ac831-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
سروە شیری و پەیمان شیری، خوشک و برا کورد و خەڵکی گوندی تەرغەی شاری بۆکان، کە پێشتر بە تۆمەتی "چالاکی دژی سیستم" سزای ١٤ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی کانوونی دووەم دەستبەسەر کران و بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ زیندانی ورمێ و بوکان گواسترانەوە.
ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر ئەو خوشک و برایە لە شاری بوکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنی لە شاری ورمێ ڕاگوێزران و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگاییکردنەکە ئازاد کران.
سەروە شیری تەمەن ٢٢ ساڵ و پەیمان شیری تەمەن ١٩ ساڵ، دواجار لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە تۆمەتی "چالاکی دژی سیستم لە بەرژەوەندی یەکێک لە حزبە کوردەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران" بە ٨ مانگ و شەش مانگ زیندانی سزا دران.