دانیشتووانی کانتۆنی فورات: دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت وڵاتەکەمان داگیر بکات

دانیشتووانی کانتۆنی فورات دژی هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ چوونە مەیدان و ڕایانگەیاند کە ڕێگە نادەن لەشکرکێشی تورکیا بچێتە ناو شارەکەیانەوە.

کۆبانێ

 

دوای داگیرکردنی شەهبا و تل ڕەفعەت و مەنبج لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیاوە، لە ١٤ی کانوونی یەکەمدا دەستبەجێ هەڕەشە لە کۆبانێ کرا، هەروەها دانیشتووانی کانتۆنی فورات ئەمڕۆ بە ڕێپێوانێکی جەماوەری هەستەکانیان نیشان دا.

 

دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات لە مەیدانی ژنی ئازاد لە کۆبانێ گردبوونەوە و هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر کۆبانێ و تەواوی ناوچەکە شەرمەزار کرد.

 

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" و "بمرێ فاشیزم" لەگەڵ وێنەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەرز کرانەوە.

 

ڕێپێوانەکە لە مەیدانی شەهید عەگید وەستا، ئەنوەر موسلیم، لەوێ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی "TEV-DEM" ی کانتۆنی فورات قسەی کرد و وتی: ئێمە بەشێکی سەرەکی سوریاین، پێویستە سووریایەکی دیموکراسی دامەزرێت، ئێمە لێدوانی دەسەڵاتدارانی حکومەتی کاتی سووریا بە ئەرێنی دەزانین و دەڵێن کورد بەشێکی جەوهەری سووریایە، بەڵام ئەمە پێویستە لەسەر زەوی پراکتیزە بکرێت، پێویستە هێرشەکانی سەر ئێمە بوەستێندرێت و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی قەسەدە" و "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.