لە ڕووداوێکدا کە کۆمەڵگەی جەزائیری تووشی شۆک کرد چوار منداڵ بە زیندووی سووتێندران
لە گەڕەکی واد نشو لە شاری غەردایەی باشووری جەزائیر، دەسەڵاتدارانی جەزائیر تەرمی چوار منداڵیان دۆزییەوە کە نیشانەی سووتان لەسەر جەستەیان بوو، فڕێدرابوونە ناو ئاوەڕۆوە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ١١ی کانوونی یەکەم، جەندرمەی نیشتیمانی لە شاری غەردایە لە باشووری جەزائیر، تەرمی چوار منداڵیان دۆزییەوە کە نیشانەی سووتاوی لەسەر جەستەیان دەرکەوتووە، پێدەچێت تەمەنی ئەو منداڵانە ٤ ساڵ، ٥ ساڵ و دووانیان تەمەن ١١ ساڵان بن کە فڕێدراونەتە ناو ئاوەڕۆوە.
ڕاگەیەندرا واپێدەچێت ئەو چوار منداڵە بە زیندوویی بە بەکارهێنانی ماددەیەکی زۆر سووتێنەری وەک بەنزین سووتێندرابن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تۆمەتباری تاوانەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتبارەکە دەکەن، کە لەلایەن داواکاری دادگای غەردایە لە دۆسیەکەدا دەستپێشخەری کراوە.