لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا ژنێک شەهید بوو

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژنێک شەهید بووە و ژنێکی دیکەش بریندار بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتە بەکرێگیراوەکانی، ئەمڕۆ، ٥ی کانوونی یەکەم، پردی قەرەقۆزاق لە باشووری کۆبانێ تۆپباران کرا. پردی قەرەقوزاق کە هەردوو دیوی ڕووباری فورات بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هاتوچۆی نێوان کانتۆنی فورات و مەنبج دابین دەکات.

 

لە مەنبج ژنێک شەهید بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بەردەوامە لە لەشکرکێشی و هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی، بە هاوەن هێرشی کردە سەر گوندەکانی تیل تورین و فێرات لە ڕۆژئاوای منبج و بە هاوەن گوندەکانی ئوم جەلود، سەیادە و دەندانیەیان بۆردومان کرد.

 

لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر گوندی فەرات، ژنێک بە ناوی نەدیمە حسێن حەمود (٤٥ ساڵ) شەهید دەبێت و ژنێک بە ناوی سەیدا فراج (٤٥ ساڵ) بە سەختی بریندار بووە، هەوەها بە پێ زانیارییەکان، سەیید فەرەج گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەنبج.

 

ئەمە لە کاتێکدایە داگیرکەران گوندەکانی جەراد و ئوم جەلودیان لە مەنبج تۆپباران کرد، لە هەمان کاتدا ٧ تۆپ بەر گوندی جەراد و ١٧ تۆپ بەر گوندی ئوم جەلود کەوت و هەروەها گوندی تل تۆرین لە مەنبج بە نارنجۆک بۆردومان دەکرێت.