هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد: هیچ ڕێگەیەک بۆ قەیومەکان نییە

 سەرا بوجاک، هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد کاردانەوەی بەرامبەر بە دانانی قەیوم لە سێ شاردا نیشان دا و وتی: هیچ ڕێگایەک بۆ قەیومەکان نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

کاردانەوەکان بەرامبەر بە دانانی قەیوم لە شارەوانی گەورەی مێردین، شارەوانی ئیلح و شارەوانی خەلفەتی ڕەحا کە لەلایەن پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی"یەوە بەڕێوەدەبرێن، بەردەوامن.

 

 وەڵامێکی دیکە لە بەرامبەر دانانی قەیوم لەلایەن سەرا بوجاک، هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەدەوەیە.

 

"ناتوانیت وا لە گەل بکەیت چٶک دابدەن"

سەرا بوجاک لە پۆستەکەیدا لە هەژماری دیجیتاڵی میدیایی خۆیدا ڕایگەیاندووە، لە ساڵیادی کودەتا سیاسییەکەی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ کە تێیدا قەیومەکان لە مێردین و ئیلح و خەلفەتیە دەستنیشانکران و ئەو عەقڵیەتەی کە پێداگری لەسەر ئەمە دەکات، با بزانن کە ناتوانن چۆک بە گەل دابدەن، ئەو ئیرادەیەی لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکان لە دەنگدانەکان دەردەکەوێت، ئیرادەی گەلە و نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە هەرچەند پراکتیزە و فشارە دژە دیموکراسیەکان زیاد بکەن، بەدڵنیاییەوە گەلی کورد و تورکیا بەم سیستمە دەڵێن بوەستە! هیچ ڕێگایەک بۆ قەیوم نییە!.