کۆنسێرتی "لە پێشوازی پایزدا ئاوازێک بۆ ئارامی" لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

لە باخی گشتی پارێزگای هەڵەبجە، کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک بەناوی "لە پێشوازی پایزدا ئاوازێک بۆ ئارامی" بەڕێوەچوو.

هەڵەبجە

 

١٥ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، بە دروشمی "لە پێشوازی پایزدا ئاوازێک بۆ ئارامی" کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیکی بۆ گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تریفەی ئەمیری ڕیکخست.

 

لەو بارەیەوە تریفە ئەمیری وتی: سڵاوم بۆ خەڵکی هەڵەبجە هەیەو لە هەڵەبجە وەک خانەخوێ وام و خۆمانەن و میهرەبانن و بۆ دووەمین جارە دێمە ئەم شارە، کارەکانمان فۆلکلۆرن و سەرجەمیان ژنانەن، لایلایەو بەیت و لاوکە و بەهیواین چێژی لێ ببین.

 

کۆنسێرتەکە تاوەکو ئیوارەیەکی درەنگ بەردەوامی هەبوو.