هەوڵەکانی ژنان بۆ ناساندنی "ئاپارتایدی جێندەر" لە ئەفغانستان

کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئۆسلۆ کۆبوونەوەیەکیان بۆ داننان بە "ئاپارتایدی جێندەری" لە ئەفغانستان ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکارانی مافی ژنان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ پشتیوانی لە ژنانی ئەفغانستان و جەختیان لەسەر دانپێدانان و تاوانبارکردنی "ئاپارتایدی جێندەری" لە ئەفغانستان کردەوە.

 

هودا خەموش، چالاکوانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکاری مافی ژنان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، جەختی لەوە کردەوە کە لەم کۆبوونەوەیەدا، بە خستنەڕووی کەموکوڕی لە دانپێدانانی "ئاپارتایدی جێندەر"دا، پشتگیری لە ژنانی ئەفغانی و مافەکانیان کرد.

 

هەروەها ئاماژەی بەەوەدا "لەم کۆبوونەوەیەدا هەوڵدەدەین دەنگی بەهێزی ژنانی ئەفغانستان بین و بڵاوی هەموو جیهانی بکەینەوە"، هەروەها زیادی کرد: دەمانەوێت ئاپارتایدی جێندەری وەک یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان بناسین کە دەتوانێت ڕۆلێکی بەرچاوی هەبێت لە گۆڕانکارییەکان بۆ پشتگیریکردن لە مافەکانی ژنان لە ئەفغانستاندا.

 

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا بووە کە چەند وڵاتێک ڕایانگەیاندووە کە لە دادگای لاهە، گلەیی لە کارەکانی تالیبان بە تایبەت دژی ژنان دەکەن.

 

ئەمە لە کاتێکدایە تاڵیبان لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان، چەندین یاسای دژی ژنان دەرکردووە و بە شێوەیەکی سیستماتیک بەشداریی گشتییان لێ قەدەغە کردووە.