لە فێستیڤاڵی پرتەقاڵی زێڕیندا بانگەوازی بۆ ''پەیماننامەی ئیستەنبوڵ'' کرا

نور سورەر و بنوور کایا کە لە ٦١ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی پرتەقاڵی زێڕینی ئەنتاڵیا خەڵاتی باشترین ئەکتەریان پێبەخشرا و داوای گەڕانەوەی تورکیا بۆ پەیماننامەی ئیستەنبوڵیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شەوی کۆتایی فێستیڤاڵی فیلمی پرتەقاڵی زێڕین لە ئەنتاڵیا، ئەو ناو و بەرهەمانەی کە خەڵاتەکانیان وەرگرتووە، ڕاگەیەندرا. لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی باشترین ئەکتەر بە نور سورەر بۆ ڕۆڵی لە فیلمی "موکەدەرات" و بنوور کایا بۆ ڕۆڵی لە فیلمی "ئایشە"دا بەخشرا.

 

کاتێک نور سورەر خەڵاتەکەی وەرگرت، ئەو دەرهێنەرانەی کە لە ماوەی ٤٥ ساڵی کاری هونەری خۆیدا لەگەڵیاندا کاری کردووە، بە بیرهێنایەوە و خەڵاتەکەی پێشکەش بە یڵماز گونەی کرد.

 

بنوور کایا لە کاتی وەرگرتنی خەڵاکەیدا وتی: شانازییە کە خەڵاتێکی لەم شێوەیە لەگەڵ هونەرمەندێکی وەک نور سورەردا کە سەرسامیین، وەردەگرم، دەمەوێت خەڵاتەکە بەناوی هەموو ئەو ژنانەی کە گیانیان بۆ ئازیزانیان بەخت کرد یا لەدەستیان داوە، وەربگرم. بۆ ئەو ژنانەی کە دەنگیان بەرزکردەوە  و دەنگیان بیسترا. ئێستا کاتی پێکهێنانە نەک قسەکردن.

 

دوای لێدوانەکەی بنور کایا، نور سورەر بە وتنی "پەیماننامەی ئیستەنبوڵ بە زیندووی دەمانهێڵێتەوە" قسەکانیان تەواو کرد.

 

''ئەو پەیمانەی کە دەیپارێزێت''

بنوور کایا لە مەراسیمەکەدا وتی: پەیماننامەی ئیستەنبوڵ، ڕێککەوتنێکە کە ژن و منداڵ و خێزان و پیاو و مرۆڤ دەپارێزێت،، لەبەرئەوەی لە ئیستەنبوڵ واژۆ کراوە، پێی دەوترێت پەیماننامەی ئیستەنبوڵ و ئێمە یەکەم وڵاتین کە واژۆی دەکەین، هیوادارین خاوەنداری لێ بکەین.

 

نور سورەر، کە لەگەڵ تیمەکەی بۆ خەڵاتەکەی لە بەشی باشترین فیلم گەڕایەوە سەر شانۆ، وتی "واز لە منداڵەکان ، ژنەکان، ئاژەڵەک و درەختەکان بێنن".