لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکیادا ٣ ئەندامی تەڤدەم گیانیان لەدەستدا

تەڤدەم ڕایگەیاند، لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەهبا لە ٩ی ئەم مانگەدا، ٣ ئەندامیان گیانیان بەختکرد، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین دژی فاشیزمی تورکیا بوەستنەوە".

ناوەندی هەواڵ

 

٩ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی تورکیا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شەهبا ئەنجامدا و بە هۆیەوە، ٣ ئەندامی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-تەڤدەم گیانیان بەختکرد، کە یەکێکیان ژنە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا تەڤدەم ڕایگەیاند، "ڕۆژ بە ڕۆژ دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ جیهان بە گشتی و بۆ گەلەکەمان بەتایبەتی، دەیسەلمێنێت کە دوژمنی سەرەکییە لە دژی ژنان و کاری دیموکراسی و ئاشتی و کۆمەڵگەی ڕاستەقینە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. فاشیزمی تورکیا کە لەلایەن ئاکەپە-مەهەپەوە سەرکردایەتی دەکرێت، بۆ هەموو گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بووەتە مەترسی".

 

تەڤدەم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشی ٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەکات، "لەناو ئەو تاوانە قێزەونانەی دەوڵەتی تورکیادا، لە ٩ی مانگدا بە هەموو ڕق و کینەی خۆیەوە هێرش دەکاتە سەر ئەو کۆچبەرانەی کە بەهۆی لەشکرکێشی ئاکەپە-مەهەپە لە عەفرین ئاوارە بوون و لە شەهبا نیشتەجێ بوون،  لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٣ چالاکوانمان کە لە پێناو دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و یەکسان و برایانە خەباتیان کرد، شەهید بوون"

 

گەلی بەڕێزمان، تێکۆشەرانی ئازادی و دیموکراسی، بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (TEV-DEM) کە لە کارەکانیاندا بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و ئازادی ژنان و برایەتی گەلان ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگییەکان بوونەتەوە، شانازی بە... شەهیدبوونی ئەو دووانە پیرۆزبایی لە هاوڕێکانی لەگەڵ گەل دەکات.

 

لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیادا سێ ئەندامی تەڤدەم بە ناوەکانی زەلال عەفرین، مەزلوم عەنتاب و عەلاف موراد گیانیان بەختکرد، لە ڕاگەیەندراوەکەدا وێڕای باسکردن لە ژیان و تێکۆشانی هەر یەک لە گیان بەختکردووان، وەها باس لە زەلال عەفرین کرا؛

 

"هەڤاڵ زەلال عەفرین: لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا بە هەموو توانای خۆیەوە لە هەموو بوارەکاندا کاری کردووە و لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاشدا هەنگاوێکی بۆ دواوە نەناوە بۆ ئازادی گەل، کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئازادیی ژنان و لە کەسایەتی خۆیدا پێشەنگایەتی ژنانی لە شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا سەلماند، هەروەها لە تەڤدەمدا ماوەیەکی زۆر کاری کرد و خەباتی بێ وچانی لەناو کۆچبەراندا کردووە".

گەلی ئازادیخوازمان، تێکۆشەرانی ئازادی و دیموکراسی، وێڕای بەخێرهاتنی شەهیدەکانمان، بە توندی ئیدانەی ئەو دامەزراوانە دەکەین کە پەیوەندییان بە مافی مرۆڤەوە هەیە و ئەو دەوڵەتانەی کە بێدەنگن بەرامبەر دڕندەیی فاشیزمی تورکیا. داوا لە هەموو گەل و دیموکراتەکان و کۆمەڵگە ئازادەکان دەکەین کە دژی فاشیزمی تورکیا بوەستنەوە و لە سەرتاسەری مرۆڤایەتیدا لەبەردەم دادگای گشتی و نێودەوڵەتیدا حوکم لەسەر دڕندەیی ئەم دەسەڵاتە ترسناکە بدەن.

 

لە کۆتایدا تەڤدەم ڕایگەیاند، "ئێمە وەک تەڤدەم شەهیدبوونی هەڤاڵانمان لە گەلەکەمان و لایەنگری دیموکراسی و ژنانی ئازاد پیرۆز دەکەین، بەڵێن دەدەین کە بەردەوام دەبین لە خەباتکردن بۆ ئازادی و دیموکراسی و بۆ کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراو و یەکسان و ئازادی ژنان، لەسەر بنەمای نرخ و بەهاکانی ئەم هەڤاڵانە".