"نابێت شوێنە گشتییەكان و باخچەی كۆڵانەكان بەكاربهێنرێت بۆ بانگەشە"

دەستەی پاراستنی ژینگە بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان چەند ڕێنماییەکى بڵاو کردەوە

ناوەندی هەواڵ

 

دەستەی پاراستنی ژینگە بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان چەند ڕێنماییەکى بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، نابێت شوێنە گشتییەكان و باخچەی كۆڵانەكان بەكاربهێنرێت بۆ بانگەشە، دەبێت لافیتە و نووسینەكان لەسەر قوماش و كاغەز بن، نەك لەسەر فلێكس و نایلۆن.

 

دەستەی پاراستنی ژینگە سەبارەت بە پێشكەشكردنی داواكارییەك بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تایبەت بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، "داوا لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكەین، لایەنە سیاسییەكان لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، پابەندی ڕێنماییەكانی پاراستنی ژینگە بكات، دەشڵێن، پێویستە لافیتە و نووسینەكان لەسەر قوماش و كاغەزبن، نەك لەسەر فلێكس و نایلۆن".

 

 ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە پۆستەرەكان بە تیپ جێگیر بكرێن، نەك بە سیكۆتین، نابێت بزمار بەكاربهێرێت بۆ جێگركردنی پۆستەرەكان، دەبێت شوێنە گشتییەكان و باخچەی ناو گەڕەكەكان بەكارنەهێنرێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.

 

بڕیارە ڕۆژی ٢٠ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە نۆ ئەندام پێكهاتووە، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.