تاقانه‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه نیگه‌رانن له‌وه‌ی په‌راوێزخراون
تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایانگەیاند، پەراوێزخراون و پێویستە بە یاسا قەرەبوویان بکرێتەوە.
هەڵەبجە
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له بینای كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یه‌ك له تاقانه‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌یاننامه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تیان خوێنده‌وه، تیایدا داوا ده‌كه‌ن خزمه‌ت بكرێن و لە پەراوێزخستن بەدوور بن.
ته‌لیعه محەمەد فه‌ره‌ج، خاوه‌نی ١١ شه‌هیدە و تاقانه‌ی كیمیابارانە وتی: من خاوه‌نی ١١ شه‌هیدم، لەناو دایك و باوك و خوشك و برا و كه‌سوكار ته‌نها خۆم ماومه‌ته‌وه، هاوڵاتیمان هه‌یه تاقانه نیه، به‌ڵام زیاتر خزمەت دەکرێت، من کەسم نەماوە، بەڵام وەکو ئەوە مامەڵەم لەگەڵ دەکەن کە خاوەنی کەسوکارم، بۆیە پێویستە حكومه‌ت پێویسته گرنگی به سه‌رجه‌م به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی بدات.
لە به‌یاننامه‌ی تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجەشدا هاتووە، "ئێمه ئه‌و كوڕ و كچانهین كه باجی كورد بوون و شۆڕشمان داوە، سه‌رجه‌م كه‌سوكارمان له ده‌ستداوه و له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ڕۆژگارێكی سه‌ختمان تێ پەڕاند و هه‌وڵماندا یاسای تایبه‌ت به تاقانه‌كانی كیمیاباران بكرێت، بەڵام پاش ئه‌وه‌ی یاساكه ده‌ركرا، هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌ك و ماف و ئیمتیازاتێك نه‌بووه و چه‌ندین جار هه‌وڵمانداوه تاوه‌كو بتوانین وه‌ك هاوڵاتیانی تر بژین.
جێی ئاماژەیە، تاقانه‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یان ١٧٦ كه‌سه و ڕۆژانەش بەهۆی کۆچی دوایی کەسوکاریانەوە، ژمارەیان زیاتر دەبێت.