لە کۆپتەرێکی سەربازییەوە تەقەمەنییەکی نادیار بەسەر شرناخدا بڵاوکرایەوە

لە شرناخ تەقەمەنییەکی نەناسراو لە هێلیکۆپتەرێکی سەربازییەوە لە ناوەڕاستی شارەکەدا خرایە خوارەوە.

شرناخ

 

هەلیکۆپتەرێکی سەربازی تەقەمەنییەکی زۆری، کە ئاگر و دوکەڵی سپی دەردەکەن و نازانرێت چییە، لە ناوەڕاستی شاری شرناخدا خستە خوارەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تەقەمەنییە و هۆکارەکەی نییە.

 

ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە مۆبایلەکانیان تۆمار کرابوون.