ژنێک به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی سووتا

بەهۆکارێکی نادیار ژنێک سووتا و پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە، کە خۆی سووتاندووە و ڕێژەی سووتاوییەکەی بەرزە.

هەڵەبجە

 

‎پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی پارێزگای هەڵەبجە، ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ بەناوی "چ. س. ک"، لە پیشەی ژنی ماڵەوە، بە گوماناوی سووتا و بەهۆی بەرزی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی سلێمانی کراوە و دواتر گیانی لەدەستدا.

 

عەقید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی هەڵەبجە وتی: ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ بەناوی "چ. س. ک"، کە پیشەی ژنی ماڵەوەیە، خۆی سووتاندووە و‎ بەهۆی زۆری سووتاویەکەییەوە تیمی لێکوڵینەوەی پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوە.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە، بۆ لێکۆڵینەوە دۆسیە بۆ ژنە سووتاوەکە ڕێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە.

 

‎"چ. س. ک" یەکەم حاڵەتی سووتانی ژنانە لە هەڵەبجە تۆمار کرابێت، دووەم حاڵەتی کوشتن و سووتانی ژنانیشە کە ئەمڕۆ بڵاوکرابێتەوە.