ژنێک به شێوهیهكی گوماناوی سووتا
بەهۆکارێکی نادیار ژنێک سووتا و پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە، کە خۆی سووتاندووە و ڕێژەی سووتاوییەکەی بەرزە.
هەڵەبجە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی پارێزگای هەڵەبجە، ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ بەناوی "چ. س. ک"، لە پیشەی ژنی ماڵەوە، بە گوماناوی سووتا و بەهۆی بەرزی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی سلێمانی کراوە و دواتر گیانی لەدەستدا.
عەقید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی هەڵەبجە وتی: ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ بەناوی "چ. س. ک"، کە پیشەی ژنی ماڵەوەیە، خۆی سووتاندووە و بەهۆی زۆری سووتاویەکەییەوە تیمی لێکوڵینەوەی پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە، بۆ لێکۆڵینەوە دۆسیە بۆ ژنە سووتاوەکە ڕێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە.
"چ. س. ک" یەکەم حاڵەتی سووتانی ژنانە لە هەڵەبجە تۆمار کرابێت، دووەم حاڵەتی کوشتن و سووتانی ژنانیشە کە ئەمڕۆ بڵاوکرابێتەوە.