یەکێتی ئەوروپا بۆ جاری دووەم سەرۆکێکی ژنی هەڵبژاردەوە
ئۆرسۆلا ڤان دێرڵاین بۆ جاری دووەم بە دەنگی ٤٠١ بەڵێ، وەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا هەڵبژێردرا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/07/20240719-20190716pht57221-cl-jpg56c649-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی پێنجشەمە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، لە ستراسبۆرگ بەڕێوەچوو، ئۆرسۆلا ڤان دێرڵاین بۆ جاری دووەم بە ٤٠١ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ٢٨٤ دەنگی نەخێر و ١٥ دەنگی بێلایەن، وەک سەرۆکی کۆمسیۆنەکە بۆ پێنج ساڵی دیکە هەڵبژێردرایەوە.
ڤان دێرڵاینی تەمەن ٦٥ ساڵ لە وتارەکەیدا بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی، جەختی لەسەر پێویستی “ئەوروپایەکی بەهێز” کردەوە، لە سەردەمی ترس و نادڵنیایی لە ڕادەبەدەردا و لە وتارەکەیدا لە ستراسبۆرگ بە پەرلەمانتارانی ڕاگەیاند، دەیەوێت لەگەڵ هەموو هێزە دیموکراسییەکانی ناو پەرلەمانی ئەوووپا، بەرەنگاری هەموو توندڕەوەکان ببێتەوە.