تەرمی ١٣٩ کەس کە بە دەستی داعش کوژراون لە موسڵ دۆزرایەوە

تەرمی ١٣٩ کەس، کە پێدەچێت لەلایەن داعشەوە کوژراون لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە موسڵ دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێسک و پروسکی ١٣٩ کەس لە هەڵکەندنی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی عەلی ئینتەر لە تل عەفەر، کە دەکەوێتە ٧٠ کم لە ڕۆژئاوای موسڵ، دۆزرایەوە.

 

تا ئێستا نازاندرێت چەند تەرم لەناو گۆڕەکەدایە، بەڵام لێکۆڵینەوە و گەڕان بەردەوامە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە میدیا عێراقییەکان داوە، پاشماوەی ١٣٩ کەس لە گۆڕەکە دەرهێنراون.

 

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەو ئێسک و پروسکیانەی لە گۆڕەکە دەرهێنراون هی ئێزیدی و تورکمانی شیعە و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی موسڵ بن.