ژنێکی کەمانچەژەنی کورد لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی پلەی دووەمی بەدەستهێنا
ژنێکی کەمانچەژەن کورد پلەی دووەم و خەڵاتی ‘گران پری’ پێشبڕکێی نێودەوڵەتی میوزیک Suond di Veneziaـی بەدەستهێنا.
ناوەندی هەواڵ
فێستیڤاڵی دووەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی میوزیکSuond di Venezia لە شاری ڤێنیسیا لە ئیتاڵیا لە ڕۆژانی ٤ بۆ ١١ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو و تێیدا دەیان میوزیکژەن لە وڵاتە جیاوازەکانەوە بەشداریان کردبوو.
دلڤین ئیبراهیم، ژنێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی کازاخستانە، بەشداری لە دووەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی میوزیکSuond di Venezia لە شاری ڤێنیسیا لە ئیتاڵیا کرد و توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت.
بەهۆی سەرکەوتنەکەیەوە، ڕێکخەرانی پێشبڕکێکە خەڵاتی 'گران پری' لە ئامێری کەمانچەیان پێبەخشی.
دلڤین ئیبراهیم، لەساڵی ٢٠١٠ لە خێزانێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی کازاخستان لەدایکبووە، تا ئێستا توانیویەتی بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵ و پێشبڕکێیی نێودەوڵەتی بکات و خەڵات بەدەستبهێنێت.