"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان هەنگاوێکی مێژووییە لە خەباتی ژناندا"

عەدالەت عومەر، بەرپرسی دەستەی خۆبەڕێوەبەری ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرنجی بۆ هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان ڕاکێشا و وتی: خەباتی ژنان هەنگاوێکی مێژوویی.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆبوونەوەیەکی هەمەلایەنەی سەبارەت بە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا ١٣٠ ژن لە ڕێکخراوە جیاوازەکان بەشداربوون و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەیەکی لە ٣٠ ژن بۆ ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە پێکهێنرا.

 

عەدالەت عومەر، سەرۆکی ئەنجومەنی ژنانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بەو کۆبوونەوەیەی کە بەڕێوەچوو و گرنگی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان لە خەباتی ژناندا بە نوژنهای ڕاگەیاند.

 

"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان دەستکەوتەکانی ژنان دەپارێزن"

عەدالەت عومەر ئاماژەی بەوەکرد، شۆڕشی ڕۆژئاوا بە ڕەنگی ژن دەنگی داوەتەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە سەرەتای شۆڕشەوە چۆن شۆڕش بە ڕەنگی ژن ناسێندرا ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیە زۆر گرنگ بوو، بەتایبەتی دوای پێدانی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی گشتی و بۆ پاراستنی بەهای شۆڕشی ژنان، هەنگاوێکی سەرکەوتووی نوێ لە مەیدانی خەباتی ژناندا کردەوە، دەتوانین بڵێین هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی گشتی بۆ زۆر حاڵەت کاردەکات. بەڵام هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان دەبێ بۆ دۆزی ژنان بێت.

 

"ئامانج کۆکردنەوەی خەڵکە لە ژێر یەک چەتری ڕێکخراو و دامەزراوەکانی ژنان"

عەدالەت عومەر، لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لە گرنگی یەکڕیزی کردەوە و وتی: ڕێکخراو و بزووتنەوە و حزبی ژنان زۆرن بەڵام بە پێویست زانرا چەترێک هەبێت بۆ یەکخستنی ئەو ڕێکخراوانە بۆ ئەوەش لە ساڵی ٢٠١٩ مەجلیسی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزرا، لەم مەجلیسەدا زیاتر لە ٥٠ بزووتنەوە و حیزب و دەزگای ژنان جێگەی خۆیان گرتەوە، تا ڕادەیەکی دیاریکراو کار دەدرا بەڵام بەپێی پرۆسەکە کەمتر بوو لە دوای ساڵی ٢٠١٩ ڕێکخراوی نوێ دامەزران، بۆیە بە پێویست زانرا ئەم مەجلیسە کۆبوونەوەیەکی هەمەلایەنە ئەنجام بدات، بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان و بارودۆخی ژنان و یەکبگرن لە ژێر یەک چەتردا،  مەبەست لە کۆبوونەوەکە پێکهێنانی لیژنەیەکی بچووکە لە ٣٠ کەسی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پێکەوە دابنیشن ویەک بڕیار بن، لەم پرۆسەیەدا چەندین دەستکەوت و سەرکەوتن بەدەست هاتوون ئەم دەستکەوتە دەپارێزرێت ئەگەر هەموو ڕێکخراو و دەزگاکان لە ژێر یەک چەتردا لە ڕێگەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنانەوە یەکبخرێن.

 

"هەنگاوێکی مێژووییە بۆ داهاتووی سووریا"

لە کۆتایی قسەکانیدا، عەدالەت عومەر سەرنجی بۆ خەباتی ژنان لە سووریا ڕاکێشا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هاوپەیمانییە کۆمەڵایەتییەی ژنان کاریگەری لەسەر خەباتی گشتی ژنانی سووریا دەبێت و دەشڵێت: یەکگرتوویی ژنان لە سووریا هەبوو، لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن ڕژێمی سەندیکاکان داخرا، ویستیان لە جیاتی ئەم یەکێتییە یەکێتییەکی ئایینی دروست بکەن لە ناوچەکانی تریشدا دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی داگیرکارییەوە تاوان دژی ژنان ئەنجام دەدات، بەڵام ئێمە ئامانجمان ڕزگارکردنی ناوچەکەیە لە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا، بۆ ئەم مەبەستەش هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان هەنگاوێکی سەرکەوتوو و مێژووییە بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە دەستوورێکی دیموکراسیدا بۆ ئایندەی ژنانی سووریا بگرێتەوە.