تۆمەتبارێکی توندوتیژی خێزانی دەستگیر کرا

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، کە لەلایەن دادگاکانەوە داواکراو بوون و تۆمەتبارێکیان بەهۆی ئەنجامدانی توندوتیژیی خێزانییەوە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوو فەرمانی دەستگیركردن لەلایەن هەریەک لە دادگای كەتنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی یەک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەنجام تواندرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە، لە دوو چالاكی جیادا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

 

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران ،"ف، ق، م" لەدایكبووی ١٩٧٦ بەپێی ماددەی حەوت لە یاسای توندوتیژی خێزانیی، هەروەها تۆمەتبار "م، م"  بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسی سزدانی عێراقی کە تایبەتە بە تاوانی فێڵکردن ڕاگیروان.