یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی شیعری ژنان له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ئەدەبیی شیعری ژنان بە دروشمی "ژنه‌كان ئه‌ستێره‌ن، له ساماڵدا جوانتر دەبریسکێنەوە" لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/06/20240614-00000-00-00-04-08-still233-jpg13a6be-image.jpg)
هەڵەبجە
دوێنێ لە هۆڵی مستەفا زەڵمی لە شاری هەڵەبجە یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ئەدەبی شیعری ژنان بە دروشمی "ژنه‌كان ئه‌ستێره‌ن، له ساماڵدا جوانتر دەبریسکێنەوە" بۆ ئەدەب و شیعر و گۆرانی ژنان بەڕێوەچوو.
هه‌تاو محەمەد، شاعیری به‌شداربوو، وتی: ئه‌مه یه‌كه‌م فێستیڤاڵە له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان به تایبه‌ت و له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه ده‌چێت، خۆشحاڵم بە بوونی ژمارەیەک دەنگ و قەڵەمی نوێ کە مینبەرێک هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگەیەوە دەنگی خۆیان بگەیەنن.
تریفه ئه‌مینی له شاری مهابادەوە به گۆرانی بەشداری فێستیڤاڵەکە بوو و وتی: ژن كۆڵه‌كه‌ی هه‌موو شتێكه له ماڵ و کۆمەڵگەشدا، منیش پێمخۆشبوو هەندێک بەرهەمی فۆلكۆری پێشکەش بکەم.
خه‌مگین كۆساری شاعیرێکی ژنە و لە شاری سلێمانییەوە بەشدارە، ئەگەرچی چەندین ساڵە لە بوارەکە دابڕاوە، بەلام بە خۆشەویستی هەڵەبجەوە بەشداری کردووە و دەڵێت، داوای هەڵه‌بجه ڕه‌ت ناكه‌مه‌وه، هه‌بوونی سه‌كۆیه‌كی له‌م شێوه‌یه هۆكاره بۆ ده‌ركه‌وتنی ده‌نگی ژنان و به‌رده‌وامیدان پێی، تاوه‌كو ڕۆڵی ژن لە ئەدەبیاتدا دەربکەوێت.
له فێستیڤاڵەکەدا ٨ شاعیری ژن شیعره‌كانیان خوێنده‌وه و پاشان دوو لێکۆڵینەوە لە شیعری ژنان پێشکەشکرا و خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژنانی بەشداربوو.