لە بەغدا پەرتوکخانەیەک لەلایەن ژنان کرایەوە

 دوو پزیشکی ژن پەرتوکخانەیەکیان بە ناوی "أطراس وأكثر" لە بەغدای پایتەختی عێراق کردەوە، زۆربەی ئەو کەسانەی سەردانی دەکەن ژنن، چونکە ئەم پەرتوکخانەیە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت.

ڕەجا حەمید ڕەشید

 

بەغدا-دوو ژنی عێراقی پەرتوکخانەی "أطراس وأكثر"یان کردەوە، پەرتوکەکان بریتین لە پەرتوکی فیکری، چیرۆک، هۆنراوە، هونەر، فەلسەفە و تەنانەت پەرتوکی منداڵان.

 

 لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤، دوو ژن بە ناوەکانی بان ئەلڕەکابی و زەینەب ئەلڕەکابی، پەرتوکخانەی " أطراس وأكثر "یان لە ناوچەی ئەلمەنسوور ئەلداودی لە سەنتەری شاری بەغدا کردەوە، لە هەموو گۆشەیەکی ئەم پەرتوکخانەیەدا هونەری ژنان دیارە، هەر لە دیزاینەکەیەوە تا دیکۆر و چراکەی، پەرتوکخانەکە بە شێوەیەک ڕێکخراوە کە خوێنەر بە ئاسانی بەکاری بهێنێت، هەروەها یەکێک لە ڕەفەکان تایبەتە بە بەرهەمەکانی عەبدولخالق ئەلڕەکابی باوکیان، لە سەرەتادا بەرهەمی " أطراس الكلام" هەیە، پەرتوکخانەکە کەشێکی گونجاوی هەیە بۆ خوێندنەوە لەگەڵ مۆسیقا هەروەها ڕووەکی سێبەر کە کەشێکی ئارامتر دروست دەکات.

 

پەرتوکخانەکە لە دوو بەش پێکدێت، بەشێک بۆ کەسانی سەروو ١٨ ساڵ و بەشێکیش بۆ منداڵان، دەرگای سەرەکی بە وێنەی نووسەر و هۆنەرانی گەورەی عێراق ڕازاوەتەوە، هەروەها کافتریایەکی بچووکیش هەیە بۆ خزمەتی خوێنەران، خوێنەران دەتوانن لە کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی تا ١١:٠٠ی شەو سەردانی بکەن.

 

"لە ماڵێکدا گەورە بووین کە دیوارەکانی هەموو ڕەفەی پەرتوک بوون"

 سەبارەت بە بیرۆکەی پڕۆژەکە، بان ئەلڕەکابی وتی: زۆر ئاساییە بیرۆکەی کردنەوەی پەرتوکخانەت هەبێت چونکە باوکم نووسەر و خوێنەر بووە، ئێمە لە ماڵێکەوە هاتووین کە دیوارەکانی پڕ بوون لە ڕەفەی پەرتوک.

 

"منداڵەکانمان لە کەشوهەوای ئێستادا دوورن لە پەرتوک"

زەینەب ئەلڕەکابی ئاماژەی بەوەکرد، هۆکاری سەرەکی کردنەوەی ئەم پەرتوکخانەیە بۆ ئاگادارکردنەوەی نەوەی نوێیە و وتی: منداڵەکانمان گرنگترین سەرچاوەی پەرتوکن بۆ ئێمە، ئێمە پەرتوکی هەزار و یەک شەو و ژنی بچووک و هتدمان خوێندووەتەوە، هەوڵ دەدەین جارێکی تر نەوەی نوێ بگەڕێنینەوە بۆ جیهانی خوێندنەوە و پەرتوک لەبری ئەوەی بە تۆڕەکانی میدیای دیجیتاڵییەوە ببەسترێنەوە، دەمانەوێت کارەکانمان فراوانتر بکەین بۆ هەڵسەنگاندنی پەرتوک.

 

ئەو پەرتوکانەی زیاتر خوێندراونەتەوە هێندراونەتە پەرتوکخانە

بان ئەلڕەکابی جەختی لەوەکردەوە، هەڵبژاردنی ئەو پەرتوکانەی کە لە کتێبخانەکەدا بوون ئاسان نەبووە، هەموویان لە ڕێگەی بەشداریکردنی لە ٣  پێشەنگاکەدا هەڵبژێردراون کە لە بەغدا ئەنجام دراون،  ئەو پەرتوکانەی هەڵبژاردووە کە لەلایەن خوێنەرانەوە زۆر خوێندراوەتەوە، هەروەها ئەو پەرتوکانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە و لە پەرتوکخانەکانی شەقامی موتەنەبی بەردەست نین.

 

"ئەو کەسانەی سەردانی پەرتوکخانەکە دەکەن هەموویان ژنن"

بان ئەلرەکابی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی سەردانی پەرتوکخانەکە دەکەن هەموویان ژنن وتی: دوای ئەوەی ژنان زانیان پەرتوکخانەکە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت، ئاسوودە بوون، بەتایبەت ژنانی گەنج، هەروەها منداڵ هەیە یەکێک لەوانە چالاککردنی قۆناغی خوێندنەوە و خوێندنەوەی چیرۆکە لەلایەن کەسێکەوە بۆ ئەم مەبەستە.

 

"دەمانەوێت پەرتوکخانەکەمان بکەینە شوێنی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان"

سەبارەت بە سیستمی پەرتوکخانەکە، بان ئەلرەکابی وتی: بیرۆکەی پەرتوکخانەکە لە سەرەتادا "فرۆشگەی گەورە" بوو، زیاتر لە نیوەی پەرتوکەکانی ئێستا بۆ فرۆشتنن، واتە لەناو پەرتوکخانەکەدا فرۆشتن و خوێندنەوە هەیە، هەروەها جێگای وتار و سیمیناری ڕۆشنبیری دەبێت.

 

 "ژنانی عێراق ڕێکخراون و دەتوانن پێکەوە زۆر کار بکەن"

بان ئەلرەکابی ڕوونیشیکردەوە، سەختی دووەم ئەوەیە کە ئەوان ژنن و زۆر شتیان لێ داوا دەکرێت، بەهۆی کارەکانیانەوە منداڵیان هەیە و ناچارن ئاگاداریان بن و وتی: لەگەڵ ئەوەشدا ژنانی عێراق دەتوانن هەموو ئەمانە پێکەوە ئەنجام بدەن، دایکم نموونەیە بۆ ئەمە، باوکم مامۆستا بوو، بەهۆی ڕووداوێکەوە نەخۆش کەوت و جوڵەی سنووردار بوو، کاتێک شتێکی دەویست دایکم گوێی لێدەگرت و تەنانەت ئەوەی باوکم دەیویست بینووسێت دایکم بۆی دەنووسی، دایکی سێ کچە و مامۆستایە، شوێنپێی دایکم دەکەوم.

 

"زۆرێک لە نووسەران و وێژەناسان سەردانی پەرتوکخانەکەیان کرد"

سەبارەت بەو پاڵپشتییانەی پەیوەستن بە ڕۆشنبیری و وێژەوە ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە ماوەیەکی کەم بەسەر کردنەوەی پەرتوکخانەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام ڕۆشنبیرییەکی زۆری بۆ خۆی ڕادەکێشێت و وتیشی: شاندێک لە یەکێتیی گشتیی نووسەران و نووسەرانی عێراق سەردانیان کردین و پشتگیرییان لە پڕۆژەکە کرد، هەروەها دەیانویست لەم شوێنە چالاکییەکان ئەنجام بدەن، هەروەها زۆرێک لە نووسەران و وێژەناسان سەردانی پەرتوکخانەکەیان کرد و ڕایانگەیاند کە ئامادەن بۆ پێشکەشکردن، بۆ ئەوەی پڕۆژەکەیان سەرکەوتوو بێت، بەرهەمەکانیان دەخەنە پەرتوکخانە بۆ خوێندنەوە، یەکێک لەوانە د. ڕاخد ئەلسیحیل خاوەنی خەڵاتی ئافراندنی عێراقە و لە ساڵی ٢٠٢٣ خەڵاتەکەی لە بواری چیرۆکی خەیاڵی وەرگرتووە.