گەنجانی مەخموور: پەرتوکەکانی ڕێبەر ئۆجالان ڕێبازی گەیشتنە بە ڕاستی

هەنگاوی خوێندنەوەی پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کە لەلایەن تەڤگەری گەنجان و ژنانی گەنجی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" دەستیپێکرد، لە هەفتەی پێنجەمدا بەردەوامە.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخموور- تەڤگەری گەنجان و ژنانی گەنجی کامپی پەنابەرانی مەخموور لە پەرتوکخانەی شەهید ڕەشید سەردار دەستیان بە خوێندنەوەی پەرتوکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و لە هەفتەی پێنجەمدا بەردەوامە، هەموو شەممەیەک لە پەرتوکخانەکەدا پەرتوک دەخوێندرێتەوە و گوێی لێدەگیرێت بە بەشداری گەنج و ژنانی کامپەکە، مەبەست لە هەنگاوەکە تیشک خستنەسەر گۆشەگیریی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، هەروەها بۆ بڵاوکردنەوەی بیر و فەلسەفەکەی و هاندانی گەنجان و گەنجانی کامپەکەیە بۆ خوێندنەوەی پەرتوکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

"دەمانەوێت بە خوێندنەوەی پەرتوکەکانی ڕێبەر لە هەموو ڕوویەکەوە خۆمان باشتر بکەین"

ئەیناس کار کە یەکێکە لە ئەندامانی تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخموور، باسی لە ئامانجی هەنگاوەکە کرد و وتی: هەموو شەممەیەک لە پەرتوکخانە، پەرتوکی ڕێبەر دەخوێندرێتەوە، هەندێک جار بە دەنگ گوێبیستی دەبین، هەندێک جار کۆدەبینەوە و پێکەوە دەیانخوێنینەوە، وەک ژنانی گەنج بەشداریمان کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێبەر تێبگەین و خۆمان لە ڕێبەر نزیک بکەینەوە، دەمانەوێت بە خوێندنەوەی پەرتوکی ڕێبەر لە ڕووی فیکرییەوە گەشە بکەین، ڕیبەر خەباتی ژنانی کردە بناغە و ڕێگای بۆ ژنان دانا.

 

"لە دژی دوژمن، ئەم هەنگاوە وەڵامێکە"

ئەیناس کار ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەم هەنگاوە دەستپێکراوەو لە کۆتاییدا وتی: لە هەموو ئاڕاستەیەکدا دوژمن دەیەوێت ئێمە لە ڕێبەر ببڕێت، لە بەرامبەر ئەم دوژمنانەدا، وەک وەڵامێک ئەم هەنگاوەمان ناوە، بە بیری ڕێبەر خۆمان پەرە پێبدەین، ئاواتی ئێمە ئەوەیە کە هەموو گەنج و ژنان بێن و پەرتوکەکانی ڕێبەر بخوێننەوە.

 

ئاخین گۆکاڵپ وتی: هەموو هەفتەیەک ڕۆژێک پەرتوکی ڕێبەر لە پەرتوکخانەی شەهید ڕەشید سەردار دەخوێندرێتەوە، ئامانجمان زیاتر تێگەیشتنە لە ڕێبەر ئاپۆ،  بانگەوازی ئێمە ئەوەیە کە ژن و پیاوی گەنجی مەخموور بەشداری ڕۆژی خوێندنەوەی پەرتوکی ڕێبەر بکەن.