لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا داوا کرا ناوچە پیشەسازییەکان لە شارەکە دووربخرێنەوە
کۆبوونەوەی بەرفراوانی لایەنەکان بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، داوا کرا، ناوچە پیشەسازییەکان بۆ پاراستنی شارەکان، لە ناوەندی شار دووربخرێنەوە.
هەڵەبجە
بە مەبەستی خستنەڕووی پلانی ستراتیژی و ڕێكخستنی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ئەمڕۆ، ڕۆژی جیهانیی ژینگه، له هۆڵی ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژن و ژینگە، چالاكوانان و ژینگه‌پارێزان و نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکان و حكومه‌ت كۆبوونه‌وه.
شه‌نگه حامید، وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه وتی: ئه‌مرۆ به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ژینگه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و ڕێكخراوه‌كانی حكومه‌ت كۆبووینه‌ته‌وه، به مه‌به‌ستی دانانی پلانی ستراتیژی ژینگه‌پارێزی، كه باسمان له گیروگرفته ژینگهییەکان كرد، تەوەرەکانیشمان تایبەتکرد بە پاشماوه‌كانی شاره‌وانی، کە تاوه‌كو ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌كراوه.
ڕۆژین خه‌سره‌و، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، وتی: به‌داخه‌وه وه‌ك پارێزگای هەڵه‌بجه به‌هۆی ئه‌و کارەساتە ژینگه‌یه‌ی بەهۆی کیمیابارانەوە به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه، ژینگه‌كه پیسه، بەڵام دەتوانین لە ڕێگەی ئەم کۆبوونەوانەوە داوا بکەین ناوچە پیشه‌سازیه‌كان له‌ناو شار دووربخرێته‌وه و هه‌وڵبدەین تاوەکو ژینگه‌كه‌مان بكه‌ینه ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ ژیان.
جێی ئاماژەیە لە ڕۆژی جیهانیی ژینگه‌دا چه‌ندین چالاكی جیاواز ئەنجامدران، کە مەبەست لێی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و پاراستنی ژینگەی شارەکانە.