بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری تل تەمر: ئامانجمان ژیانێکی دیموکراتیک و هاوبەشە

هیام یوسف، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە تل تەمر ڕایگەیاند، بەهێزکردنی پێکەوەژیانی دیموکراتیک و ئاشتیانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکێکە لە ئامانجەکانی خەباتیان.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- کۆنگرەی ستار ڕێکخراوێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکی ژنانە، لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە،  لە ئێستادا لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆی ڕێکدەخات، لە هەمان کاتدا نوێنەرایەتی لە باشووری کوردستان و لوبنان و ئەوروپا هەیە، یەکێک لە ئامانجەکانی کۆنگرەی ستار بەهێزکردنی پێکەوەژیانی دیموکراتیک و ئاشتیانەی گروپە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دژی ئایدۆلۆژیاکانی وەک ئایینپەرستی، نەتەوەپەرستی یان شۆڤێنیزم.

 

هیام یوسف، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا باسی لەوە کرد کە چەندە هێرش دەکرێتە سەر پێکەوەژیان و گەل و ژنان چۆن نزیک دەبنەوە.

 

"١٩ ساڵە تێکۆشان بەردەوامە"

هیام یوسف ئاماژەی بەوەکرد، کۆنگرەی ستار ١٩ ساڵە خەبات دەکات، ئامانجی یەکسانی نێوان ژن و پیاو، بەرەوپێشبردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، و بەهێزکردنی ژیانی هاوبەشی نێوان گەلانە، وتیشی: لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردندا هەوڵ دەدەین هاوسەنگییەک لە نێوان بوونی گەلان دروست بکەین، تا کۆتایی دژی قڕکردنی کولتووری و نەتەوەیی تێدەکۆشذین، پشت بە پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان دەبەستین و لێرەش هەوڵ دەدەین هۆشیاری دروست بکەین، بۆ گۆڕینی نەتەوەپەرستی و لە شوێنی بیری نەتەوەی دیموکراتیک و ئاشتییانە پەرەپێبدین.

 

"سیستمێکی دیموکراسی لەسەر بنەمای ئازادیی ژن لە دژی نەتەوەپەرستی پێشخرا"

 هیام یوسف ئاماژەی بەوەشکرد، زەمینەی بەهێزکردنی ژیانی هاوبەش دوای ڕزگارکردنی ناوچەکان لە تیرۆری داعش بەهێزتر بووە و وتی: دوای ڕزگارکردنی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە تیرۆری داعش، کۆنگرەی ستار و خۆبەڕێوەبەری توانی بە پەروەردە گۆڕانکاری لە بیری توندرەوی بکات، کۆمەڵگەیەکی یەکگرتووتر لەگەڵ هەموو نەتەوەکانیدا بونیاد بنێت، سیستمێکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و یەکگرتوویی گەلان لە سەردەمی ڕزگاریخوازییەوە دامەزراوە ئێستا، ئەو خەباتەی کە کۆنگرەی ستار و خۆبەڕێوەبەری ئەنجامی دەدەن خەباتێکە دژی نەتەوەپەرستی و مەزهەبپەرستی، جگە لەوەش بە ئامانجی یەکسانی نێوان ژن و پیاو، گرنگی پێکەوەژیانی ئازاد و کۆمەڵگە لە ڕێگەی کۆمینەکانەوە پەروەردە دەدرێت.

 

"کۆنگرە ستار وایکرد ژنان خاوەنی هەڵوێست بن و یەک دەنگ بن"

هیام یوسف ئاماژەی بە هەڵوێستی ژنان و کۆمەڵگە کرد و ڕایگەیاند، ئەمە دەرئەنجامی خەباتی کۆنگرەی ستارە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەبەرئەوەی کوشتنی ژنان کاریگەری لەسەر ژیانی هاوبەشی گەلان هەیە، هەوڵدەدەین ئەو لۆژیکە بگۆڕین کە دەڵێن پێویستە ژن بکوژرێت و قڕبکرێت.

 

 "ژیانی هاوبەشی نەتەوە و ئاینیەکان لێرە دەبێتە ئامانجی داگیرکەران"

هیام یوسف تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئامانجی هێرشە لەشکرکێشییەکان لەناوبردنی ژیانی هاوبەشی گەلانە، ئامانجی تورکەکان ئەوەیە، بەڵام گەل و ژنان زیاتر لە جاران دژایەتی دەکەن خۆیان ڕێکدەخەن و هاودەنگی خۆیان پتەوتر دەکەن، چونکە دەزانن کە هاودەنگی ڕێگای لەناوبردن و تێکشکاندنی داگیرکەرانە، ژنان و مرۆڤەکان لەسەر ئەم خاکە بە نەتەوە جیاوازەکانیانەوە دەژین، ئامانجیان ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکە، بۆیە داوا لە ژنان دەکەین سروشتی خۆیان لە دژی داگیرکاری پەرەپێبدەن و جیاوازییەکانیان بپارێزن.