بەپێی ئەنجامە بەرایییەکان کلۆدیا شەینبام دەبێتە سەرۆک کۆماری مەکسیک
بەپێی ئەنجامە بەرایییەکان، کلۆدیا شەینبام دەبێتە سەرۆک کۆماری مەکسیک، ئەوەش یەکەم جارە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ژنێک ببێتە سەرۆکى وڵاتەکە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٢ی حوزەیران، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و کۆنگرێسی مەکسیک بەڕێوەچوو، دوو ژن ڕکابەری سەرەکیی بوون بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە ئەمرۆ ٣ی حوزەیران بڵاوکرایەوە، کلۆدیا شەینبام بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری ژن لە مەکسیک.
کلۆدیا شەینبام توانیویەتی ٥٧%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.
کلۆدیا شەینبام، تەمەن ٦١ ساڵان، کە کاندیدی بزووتنەوەی نوێبوونەوەی نیشتمانی-مۆریناـی چەپی دەسەڵاتداری مەکسیکە، جیا لە ئەزموونێکی زۆری سیاسیی پێشتر سەرۆکی شارەوانی مەکسیکۆ ستی بوو.