ڕاکەرێکی ئێرانی مەدالیای برۆنزی لە پێشبڕکێی گەورەی کۆلۆمبیا بەدەستهێنا

مریەم تەووسی، ڕاکەری ئێرانی، لە پێشبڕکێکانی پێشبڕکێی گەورەی کۆلۆمبیا مەدالیای برۆنزی لە ڕاکردنی ٢٠٠مەتری بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٦ی ئایار، مریەم تەووسی، ڕاکەری ئێرانی لە پێشبڕکێی گراند پری کە لە وڵاتی کۆڵۆمبیا بەڕێوەچوو، ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کرد و لە پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتری ژنان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

 

مریەم تەووسی توانی وەک کەسی سێیەم بە ماوەی ٢٣.٢٢ چرکە هێڵی کۆتایی ببڕێت، هەروەها خاوەنی ڕیکۆردی ٢٠٠ مەتری ژنانی ئێرانە، کە لە باشووری ئەفریقا بە کاتژمێر ٢٣.٣٥ چرکە بەدەستی هێنا.

 

ئەم ژمارە پێوانەییە نوێیە دوای ئەوە دێت، ئەنجامی پشکنینی ماددە هۆشبەرەکانی مریەم تەووسی نێگەتیڤ بووەوە.

 

پێش ئەوەی خاڵەکانی پێشبڕکێی گەورەی کۆلۆمبیا زیاد بکات، مریەم تەووسی لە پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتری ژنان لە کیشوەری ئاسیا پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا و پلەی ٩٠ی جیهانی بەدەستهێنا.