کۆنگرەی ستار داوای لێپێچینەوە لە بکوژانی ژن دەکات
کۆنگرەی ستار لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە بە ڕاگەیەندراوێک جەختی لەسەر کوشتنی ژنان کردەوە و داوای لێپێچینەوە لە بکوژەکان دەکات.
حەسەکە
کۆنگرەی ستار لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوشتنی ژنان ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە پیویستە تاوانباران دادگایی بکرێن.
ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن هیام یوسف، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار خوێندرایەوە، دەیان ژن و ئەندام و بەڕێوەبەری دامودەزگا و ئەنجومەنەکان ئامادەبوون، تیایدا هاتووە، "ژنان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا هێشتا ڕووبەڕووی هێرش و توندوتیژی و ڕەگەزپەرستی دەبنەوە، مەبەست لەم جۆرە هێرشانە ڕێگریکردنە لە گەشەسەندنی ژنان و گەڕاندنەوەیەتی بۆ ژیانی کۆیلایەتی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی ببنەوە، ژنان ئەوە پەسەند ناکەن، بە هۆی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە، ژن کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت، مریەم شێخ عەلی ئیبراهیم، کە لە گوندەکانی شاری تل تەمر بە هەڵواسراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی نادیارە، بۆیە ئێمە تاوانباری یەکەم بە ئەقڵیەتی پیاوسالاری دادەنێین و داوای لێپێچینەوە لە تاوانباران دەکەین".
ڕاگەیەندراوەکە بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.