گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ شەنگال بەردەوامە

گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال بۆ سەر خاکەکانیان بەردەوامە، دوێنێ ئەمڕۆ ٧٩ خێزانی تر دەگەڕێنەوە شەنگال، کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە پێشوازییان لێدەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٧٠ بنەماڵەی شەنگالی لە کامپی مام ڕەشان و ئێسێی شاری دهۆکەوە ەگڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال و لە گوند و ناوچە جیاوازەکاندا نیشتەجێ بوون.

 

دوێنێ ٧٠ خێزان گەڕانەوە بۆ شەنگال و ئەمڕۆش پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٧٩ خێزانی دیکە بگەڕێنەوە شەنگال، کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەکاتە نزیکەی ١٥٠ خێزان کە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، ئەمەش لە چوارچێوەی بڕیارەکەی حکومەتی عێراقدا بۆ چۆڵکردنی سەرجەم کامپەکانی باشووری کوردستان تا ٣٠ی تەمموزی ئەمساڵ.

 

جێی ئاماژەیە، ماوەی چەندین ساڵە، پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە لە کامپەکانی سنوری دهۆک و هەولێر ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارە شەنگالییەکان دەکات بۆ زێدی خۆیان، بەڵام سەرەڕای بەربەستەکان، چەندین خێزانی ئێزدی گەڕاونەتەوە شەنگال و دەستیان بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە کردووە بە هاوکاری خۆبەڕێوەبەری شەنگال.