کۆنگرەی ستار خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە کژار کرد
نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار له هەرێمی کوردستان خەلاتی ڕێزلێنانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ژنان و هەروەها بۆ ئەو خەبات و تێکۆشانەی دەکرێت، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش کژار کردو ئامانجیانە پشتگیرییەکی بەهێز بدەنە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ناوەندی هەواڵ
لە سلێمانی، ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار و سوعاد حەفتەر، ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار کرد.
"ئامانجمانە پشتیوانییەکی بەهێز لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین"
ڕۆزا حەسەن لە پێشکەشکردنی خەڵاتەکەدا وتی: بە ناوی نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستارو شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان، ئەم خەڵاتە پێشکەش بە کژار دەکەین، بەو پەیوەندییانەوە، ئامانجمان ئەوەیە پشتیوانییەکی بەهێز بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دابین بکەین و لە کارەکانیان و خەباتیان بە یەکگرتوویییەکی بەهێزەوە بەردەوام بین.
"پێویستە هەڵوێستی خۆمان لە دژی هێرشەکان بەرزبکەینەوە"
ڕۆزا حەسەن هەروەها ڕایگەیاند کە پێویستە هەموو کەسێک بە تایبەتی ژنان هەڵوێست لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بگرنەبەرو وتی: لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرانسەری کوردستان، بەتایبەتی لە باشوور و ڕۆژئاوا، پێویستە هەڵوێستی خۆمان بەرز بکەینەوە و وەڵامی دوژمنانی گەلی کورد بدەینەوە.