لە شرناخ ٢٥ کەس دەستبەسەر کران
لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان لە ناوچەی جزیرە و شرناخ ٢٥ کەس دەستبەسەر کران.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/05/20240516-20240516-20240515-20240515-823x463cc-izmir-gozalti-jpga8375d-image-jpgb3ce0a-image-jpg787ce6-image-jpga18121-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکان لە ناوچەی جزیرە و هەزەخی شرناخ و دەرگای ماڵانیان شکاند و خانووەکانیان تاڵانکرد.
لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا ٢٥ کەس، لەوانە ئەڤین کورت و چەلیک دەنکەر دەستبەسەر کران.
تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنەکان نەزانراوە و ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون گواستراونەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی شرناخ، مەزەندە دەکرێت ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاد بکات.