لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا بە لایەنی کەمەوە ٤٠ کەس دەستبەسەر کران

لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە زۆربەی شارەکان بەلایەنی کەمەوە ٤٠ کەس دەستبەسەر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەم بەیانیە ١٥ی ئایار، لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئیستەنبوڵ، ئیزمیر و ئەنتاڵیا لانیکەم ٤٠ کەس لەناویاندا بەرپرسانی بەڕێوەبەری دەم پارتی، لە دەستبەسەر کران.

 

زاندراوە کە هێرشەکانی هەڵکوتانە سەر ماڵان بە بیانووی پشتگیری بەرخۆدانی وان ئەنجامدراوە.

 

بەلایەنی کەمەوە ٢١ کەس لەناویاندا ئوناڵ یوسفئۆغڵو، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی"و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پشتیوانی زیندانیان و زیندانییەکانی مارمارا "MATUHAYDER" و چەند ئەندامێکی پارتەکە دەستبەسەر کران، لە دۆسیەکەدا قەدەغەی بینینی پارێزەران بۆ ماوەی 24 کاتژمێر درا.

 

ناوی دەستگیرکراوەکان بەم شێوەیەیە: عادل گوموش، فیکری باش، زوبەیر تاش، ڤیلدان دۆغان، ئوناڵ یوسف ئۆغڵو، ئەلەمێتین دەمیر، نەجلا ئاکتای، سوات یڵدز، ئەرتان هامیتۆغلو، زوبەید گولسول، سوزان گیزینوزەلی، ئەحمەد ئەل. فیلیز ئایدین، یاشار گۆکدەمیر.

 

لە ئیزمیر ١٩ کەس دەستگیرکران

لە ئیزمیر ١٩ کەس بە هەمان بیانوو دەستبەسەر کران، لە هێرشەکەی ئەم بەیانییەدا ١٦ کەس دەستبەسەر کران و زانراوە کە لەناو دەستبەسەر کراوەکاندا ئەندامی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی "TOP"، پارتی کرێکارانی تورکیا "TÎP" ، دەستپێشخەری خەباتی سۆسیالیستی و گەنجانی دیموکراتیکی نوێ و ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان هەن.

 

ناوی ئەو کەسانەی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیزمیر دەستبەسەر کراون بەم شێوەەیە: ئەرکان گۆکبەر، توگچە کزلدەمیر، مەحمەت کاسار، ئەمینە ئاکبابا، بەرفین بویوکەرتاش، ئاردا دوڤارجی، ازات کونور، ئەلیف یەرلیکایا موحەمەد ئاردا بولگەن، نیلوفەر ئاکبابا، سامەت کاسار، سەزگین زەیکیبۆل، سودە تیناگور.

 

ئۆپەراسیۆن لە ئەنتاڵیا

لە ئەنتاڵیا فەهمی کاراکوش، هاوسەرۆکی ناوچەی دۆشەماڵتیەی پارتی دەم، ئەحمەت ڕەفیق ئاکارجا و دەریا پۆلات دەستبەسەرکران و زاندراوە براونەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە.