لە بەرازیل بەهۆی لافاوەوە ٥٧ کەس گیانیان لەدەستدا

لافاو و هەرەسی زەوی لە بەرازیل بوونە هۆی گیان لەدەستدانی ٥٧ کەس و ئاوارەبوونی ٦٩ هەزار و ٢٠٠ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

بارانبارین لە پارێزگای ریۆ گراند دو سول لە بەڕازیل، بووە هۆی سەرڕێژبوونی بەنداوەکان و دروستبوونی لافاو، رووباری گوایبا کە بە ناو شارەکەدا دەڕوات، بۆ ئاستی پێوانەیی ٤.٥ مەتر بەرزبووەتەوە.

 

بەرگریی شارستانیی ناوچەکە ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەهۆی لافاوەکەوە بێ ئاو بوون و جگە ٦٩ هەزارو ٢٠٠ کەس شوێنەکانی خۆیان چۆڵکردووە.

 

لویز ئیناسیۆ، سەرۆکی بەڕازیل ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتەکەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمەکە و شارەکان بۆ پشتگیریکردنی هەرێمەکە بە هەر شتێک کە پێویستیانە.

 

پێشبینی دەکرێت بارانبارین لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمەکە تا ئەمڕۆ یەکشەممە بێت، بەڵام بارانبارین لە کەمبوونەوەدایە و پێشبینی دەکرێت زۆر لە خوار ئەو بەرزترین ئاستیەوە بێت کە لە سەرەتای هەفتەکەدا بینیبووی، هێشتا ئاستی ئاوی ڕووبارەکان بۆ چەند ڕۆژێک بەرز دەمێنێتەوە.