ڕێکخراوە ژینگەییەکان: شێواندنی سروشت و ژینگەی کوردستان ڕابگرن

بەشێک لە ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی باشووری کوردستان داوای ڕاگرتنی دار بڕینەوە و تێکدانی سروشتی کوردستان بە تایبەت دەربەندیخان دەکەن و داواکەشیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەشێک لە ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی باشووری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی نووسراویان بڵاوکردەوە و داوا دەکەن کە وێرانکردنی شاخی گوڵان لە شارۆچکەی دەربەندیخان و بڕینەوەی دارەکانی ڕابگیرێت، داواکارییەکانیشیان ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم وەک، جێگری سەرۆک وەزیران، وەزارەتی کشتوکاڵ، دەستەی ژینگە، دەستەی گەشتوگوزار، داواکاری گشتی، پۆلیسی پاراستنی دارستان کردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ڕێکخراوە ژینگەییەکان و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی واژۆیان کردووە، هاتووە، "بە بەرچاوی هەمووانەوە دەستکراوە بە شێواندن و وێرانکردنی ژینگەی سروشتیی ناوچەکە، بە تایبەت دەستکراوە بە وێرانکردنی شاخی گوڵان، کە بە سەدان درەختی بە تەمەنی سروشتی لەناوبراون، هەروەها، هەوڵی وێرانکردنی ناوچەیەکی گەشتیاریش دەدرێت بە ناوی تونی بابا، ئەم مەترسیانە تەنها لە سنووری شارۆچکەی دەربەندیخان نییە، لە زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان هەمان کێشە و گرفت و شێواندنی ژینگە بوونیان هەیە".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێکخراو و چالاکوانە بەشدارەکان، داوایان کرد دەستبەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروست بکرێت بۆ لێپرسینەوە و بە دواداچوونی ئەو کێشەیە، ئەگەرنا بە مافی خۆیانی دەزانن ڕێگەی یاسایی و چالاکی مەدەنی بگرنەبەر.

 

ناوی لایەنە ژینگەپارێزییە بەشداربووەکان؛

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

ڕێکخراوی خۆڕسک بۆ پاراستنی ژینگە

ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ڕانیە

ڕێکخراوی ژینگەپارێزی بازیان

ڕێکخراوی یەک دار بۆ پاراستنی ژینگە

ڕێکخراوی سروشت بۆ پاراستن و چاککردنی ژینگە

ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە

ڕێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان

ڕێکخراوی داکۆکیکردن لە مافی ئاژەڵان

ڕێکخراوی عێڕاقیە بۆ بوژاندنەوەی کشتوکاڵی

ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید

ڕێکخراوی سەوزە گەشە

ڕێکخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگە

ڕیکخراوی لانەی مناڵانی کوردستان

ڕێکخراوی بەرانان بۆ هاوکاری مرۆیی

ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ

ڕێکخراوی ئەمەک بۆ پرسی ئەنفال

رێكخراوا رۆشنگەر بۆ پیادەكرنا دیموكراسیەتێ

ئیبراهیم دێرگژنیکی - چالاکوانی ژینگەیی دهۆک

ڕێکخراوا نوتر بو تەکنولوجیا و ڤەکۆلینان

هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

تۆڕی ئایکان کوردستان

ڕێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید

ڕێکخراوی ژینگەی تەندروست

ڕێکخراوی ئیرۆ بۆ پەرەپێدانی چڤاکی

هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە کوردستان

ڕێکخراوی جیهانی بێ چەکی کیمیاوی و بایەلوجی

ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان

ڕێکخراوا ئاڤ یا کوردستانێ