بڕیاری بێتاوانی بۆ ئەو ژنانەی بەشداری ڕێپێوانی شەوی فێمینیست بوون درا

٣٣ ژن  کە بەشداری ڕێپێوانی شەوی فێمێنیستی بوون و لە دژیان دۆسیە کرابووەوە، بڕیاری بێتاوانیان بۆ درا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، "ڕێپێوانی شەوی فێمێنیستی" لە بەیئۆغڵو، ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، ٣٥ کەس کە ٣٣یان ژن بوون، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکەدا تۆمەتبارکران و دۆسیە لە دژیان کرایەوە.

 

ئەو کەسانە کە دادگایی کران، بە تۆمەتی "دژایەتیکردنی یاسای ژمارە ٢٩١١ی ڕێپێوان و خۆپیشاندانەکان"، "بەرەنگاربوونەوەی ئەرک" و "زیان گەیاندن بە موڵکی گشتی، داوای ٣ بۆ ١٠  ساڵ زیندانیان بۆ دەکرا، دانیشتنی دەیەمی کەیسەکە لە ٥٨ەمین دادگای تاوانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.

 

بڕیاری بیتاوانی

لە دۆسیەکەدا داواکاری گشتی ڕایگەیاند "بێچەک بەشدارییان لە خۆپیشاندان و ڕێپێوانی نایاساییدا کردووە و سەرەڕای ئاگادارکردنەوەکان بڵاونەبوونەتەوە"  داوای سزای ٦ مانگ بۆ ۳ ساڵ زیندانی کرد، هەروەها داواکاری گشتی بۆ تۆمەتەکانی "ئەو ئەرکەی خۆی جێبەجێ کردووە" و "زیانی بە موڵکی گشتی گەیاندووە" ئاماژەی بەوەکرد تاوانەکە نەناسراوە و داوای ئازادکردنی بۆ هەمووان کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، دادگا بڕیاری ئازادکردنی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی دا.