بڕیاری بیتاوانی بۆ ڕۆژنامەنووس ڕۆزەرین گوڵتەکین درا
ڕۆزەرین گوڵتەکین، پەیامنێری ژن نیوز کاتێک لە بورسا کارەکەی ئەنجام دەدا دەستگیرکرا و تۆمەتبارکرا بە "سەرپێچی دژی یاساکانی ڕێپێوان و خۆپیشاندان کردووە".
ناوەندی هەواڵ
دامەزراوە و دەزگا کوردییەکان لە ١٢ی حوزەیراندا خۆپیشاندانیان کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالییە. ئەرگین جاغلار، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ڕۆزەرین گوڵتەکین، پەیامنێری ژن نیوز ڕووماڵی خۆپیشاندانەکەیان دەکرد، دەستگیرکران و تۆمەتبارکران.
دانیشتنی دۆسیەکە ئەو ڕۆژنامەنووسانە کە بە تۆمەتی "سەرپێچی دژی یاساکانی ڕێپێوان و خۆپیشاندان" کراوەتەوە، لە ١٨یەمین دادگای سزای ئاسلیەی بورسا بەڕێوەچوو، ڕۆزەرین گوڵتەکین و پارێزەکەی بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد.
داواکاری گشتی سەبارەت بە گوڵتەکین داوای سزادانی کرد بەهەمان تۆمەت، شاندی دادگا، کە دواتر بڕیارەکەی ڕاگەیاند، بڕیاری بێتاوانی دا.