دەم پارتی پێداچوونەوە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات
ئەمڕۆ دەم پارتی بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆبووەوە.

ناوەندی هەواڵ
دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل-دەم پارتی بۆ هەڵسەنگاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٣١ی ئادار و دیاریکردنی دەرئەنجامی قۆناغی داهاتوو کۆبووەوە.
ئەوەش زانراوە کە چارەسەری کێشەی کورد و قەیرانی ئابووریش لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت، هاوکات پلانی دەم پارتی بۆ قۆناغی داهاتووی دۆسیەی کۆبانێ و سیاسەتەکانی شەڕی حکومەت هەڵدەسەنگێندرێت.