سەباحەت تونجەل: بەرخۆدانی وان دەستپێکە بۆ وەستاندنی دەسەڵات
سەباحەت تونجەل، سیاسەتمەداری زیندانیکراو، ڕایگەیاند، کردارەکانی ڕژێمی قەیوم و گۆشەگیری نەک تەنها گەلی کوردیان بێزار کردووە بەڵکو هەموو گەلانی تورکیای نیگەران کردووە و وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە ئەمە بوەستێنین، بەرخۆدانیوان بۆ ئەمە دەستپێکە.
ناوەندی هەواڵ
سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان 'دەبەپە" بە ناوی ئەو ژنانەی لە زیندانی ژنانی سنجان دەستگیرکراون، سەبارەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئادار، پەیامێکی بۆ ژن نیوز ناردووە.
سەباحەت تونجەل لە پەیامەکەیدا ئەوەی خستەڕوو، سیاسەتی دەوڵەت لە کوردستان جارێکی دیکە شکستی هێناوە و وتی: ئیرادەی گەل و بەرخۆدانی گەل هەنگاوێکی بۆ دواوە بە دەوڵەت نا، سەرەتا پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی گەلەکەمان لە وان دەکەم و پیرۆزبایی لە پشتیوانی گولی کورد و تورکیا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ گەلەکەمان لە وان پیرۆز دەکەم، ڕێز و خۆشەویستی خۆمیان پێ دەبەخشم.
"کاتی ئەوە هاتووە ئەمە بوەستێنین"
سەباحەت تونجەل ئاماژەی بەوەکرد، ئەم خەبات و بەرخۆدانە هاوبەشە ڕێگا خۆش دەکات بۆ دیموکراسی و ئازادی و وتی: لە ساڵی ٢٠١٥ەوە توندوتیژی و سیاسەتی بەزۆر، ڕژێمی قەیوم و گۆشەگیری نەک تەنها گەلی کوردی نیگەران کردووە بەڵکو هەموو گەلانی تورکیای نیگەران کردووە، کاتی ئەوە هاتووە کە ئەمە بوەستێنین، بەرخۆدانی وان بۆ ئەمە سەرەتایە، دەبێت ڕێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە پارتی دەم دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ هاوسەرۆکی شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی هەڵبژێردراومان دەخوازم.
داوای "دەنگ بدەن، دەنگ لە زیندانەکان" بەرز دەبێتەوە
سەباحەت تونجەل لە درێژەی پەیامەکەیدا سەبارەت بە مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە دەستی پێکرد و چووە قۆناغێکی نوێوە وتی: لەگەڵ ئەو بەرخۆدان و خەباتەی کە لە زیندانەکاندا بەردەوامە، بووەتە قۆناغێکی تر، وەک ژنان چووینە ناو پرۆسەیەکی نوێی چالاکییەکان لە زیندانی سنجان، بۆ ئەوەی کۆتایی بە سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی بهێندرێت و هەلومەرجی تەندروستی و سەلامەتی و ئازادی بەڕێز ئۆجالان جێبەجێ بکەین، بە ئامادەبوون و ئۆنلاینیش بەشداری دادگایی کرد نابین، هەروەها مافی قسەکردن بە تەلەفۆن بەکارناهێنین، داوا لە گەلی دیموکراتیکی تورکیا دەکەین، بەتایبەتی گەلی کورد، کە گوێ لە دەنگی زیندانەکان بگرن و ببنە دەنگی زیندانەکان و پێکەوە ڕێگا بۆ ئاشتی و ئازادی بکەنەوە، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە گەلەکەم دەکەم.