خانوویەکی کۆنی قوبەی قوڕ لە تل تەمر وەک شوێنەوار ماوەتەوە

لە تل تەمری حەسەکە ماڵێکی ئاشووریی کۆنی لەقوڕ دروستکراو تا ئێستا ڕووبەڕووی با و زریان و بارودۆخی سەخت و شەڕ و پێکدادان بووەتەوە و ماوەتەوە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- میزۆپۆتامیا لە سەردەمی پێش مێژووەوە چەندین شارستانیەتی مەزن دەناسێت و بووەتە دەروازەی ئایین، نەتەوە، کولتوور و مێژوو، میزۆپۆتامیا بووەتە سەرچاوەی کولتوور و زانست.

 

تیل تەمر ناوچەیەکی بچووکە بەڵام گرنگی و ستراتیژییەکی گەورەی هەیە کە زۆرێک لە هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دەیانەوێت هەژموونی خۆیانی بەسەردا بسەپێنن، لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە لە ئاداری ٢٠١١ەوە وەک ڕووسیا، تورکیا، ئەمریکا،  هەروەها ئەو هێزانەی لە لیستی تیرۆردان چەتەکانی جەبهەت ئەلنوسرە و داعش، تل تەمر کە سیستمی گەلی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پێشکەش کرد، هەموو ئەوانەی تێپەڕاند.

 

کوردەکان، عەرەبەکان و ئاشوورییەکان پێکهاتەی ڕەسەنی ناوچەکەن، بەڵام بەگوێرەی پیرانی ناوچەکە، تیل تەمیر بە درێژایی ڕووباری خابور دروستکراوە کە سەرچاوەکەی لە باکووری کوردستانەوە هاتووە لەگەڵ چەندین هۆزی کورد و ئاشووری، بۆیە ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم ٤ ناوچەی تل تەمر دابەش دەکات بۆ دوو بەش، بەشی باکوور و بەشەکەی دیکەی باشوور، تل تەمر دەبێتە دەروازە و گەیشتن بە کانتۆنەکانی فورات و جزیر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها لە تل تەمرەوە ڕێگا هەیە بۆ ناوچەکانی زرگان و سەرێکانی و حەلەب و حەسەکە و قامیشلۆ، گوندەکانی ناوچەکە مێژوویەکی درێژیان هەیە لە گەڕانەوە بۆ سەردەمی کۆن، وەک لە هەندێک لە چیاکانی نزیک شارەکە دۆزراونەتەوە، ڕووباری تل تەمر و گوندە پەیوەندیدارەکانی نزیکەی ١٤٩ هەزارو ٢٧٨ دۆنم زەوییان هەیە.

 

کۆتا قوبەی قوڕ

لە تل تەمر چەندین ئامێر هەیە کە لە ماوەی پێشوودا بەکارهێندراون، هەروەها هەندێک ناوچە وەک ناوچەی کۆن نیشان دەدرێن، بۆ نموونە، لە گەڕەکی ئاشوورییەکانی ناوچەکە، خانوویەک هەیە لەناو دەیان خانوودا سەرنج ڕادەکێشێت، خانوویەک لە قوبەو قوڕ پێکهاتووە لە چەندین ژوور و پەنجەرە، لەبەرامبەر هۆکارەکانی کەشوهەوا، بارودۆخی سەخت و ناکۆکییەکان کە زیاتر لە سەدەیەکە بەردەوامە، توانیویەتی بمێنێتەوەو بەرگەی بگرێت، خەڵک پێشتر بە چەندین قۆناغی مێژوودا تێپەڕیوە، بۆ نموونە، لە سەردەمی بەرددا، خەڵک لە ئەشکەوت و خانووی قوڕق چادرەکانی بیابانەکاندا نیشتەجێ بوون.

 

قوبەی قوڕ تەلارسازی لەبیرکراو نیشان دەدات

سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی کە بۆچی لەو کاتەدا قوبەی قوڕ دروست دەکران، هەندێک لە توێژەران دەڵێن خەڵک لەو کاتەدا خانوو دروست دەکەن بۆ پاراستنی ماڵەکانیان بۆ ئەوەی باران کۆنەبێتەوە لەسەر، لەبەر ئەو کاتە، هیچ ماددەیەکی ئاسن و چیمەنتۆ نەبوو بۆ دروستکردنی بینا، بۆیە تەنها بەو شێوەیە دەیانتوانی خۆیان لە باران بپارێزن، خانووەکان بە پێچەوانەی خانووە چوارگۆشەکانن، بە ئاسانی دروست دەکران و دەتواندرا بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگەی چەندین فاکتەر بگرن، کەرەستەی دروستکردنی خانووەکان لە ئاو و زەوی و قوڕ پێکهاتووە، بەڵام لە ئێستادا کەس ئەم خانووە دروست ناکات. لە ماوەی ٦ ڕۆژدا، کەسێک دەتوانێت قوبەی قوڕ دروست بکات و گونجاوترین وەرز بۆ دروستکردنی بەهار و هاوینە.

 

بیرەکانی سەر چەمی خاپوور گۆڕاون بۆ بیرێکی بێ ئاو و بەشێكی دێرین

هەروەها بیرێکی ئاوی کۆن لەسەر ڕووباری خابور هەیە، بەڵام ئێستا ڕووبارەکە بەبێ ئاو ماوەتەوە چونکە دەوڵەتی تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا ڕووباری خابووری بڕیوە و ئەو ئاوەی کە تێیدا تێدەپەڕێت کۆکراوەی ئاوی بارانە کە لە باکووری کوردستانەوە دێت، ئێستا بیری ئاوەکە لە هۆڵی مەقسەفە ئەلخەییمدایە، کە گەشتیاران وێنەی لێدەگرن، بووەتە بیرێکی کۆن و گەشتیاری.

 

جولیەت نامۆی ئاشووری کە لە منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا لەوێ دەژی و تا ئێستا ل قوبەی قوڕدا ماوەتەوە، ئەوە دوایین قوبەیە لە ناوچەکە، لەو بارەیەوە قسەی بۆ کردین.

 

قوبە قوڕەکان مێژووی تل تەمرو سەردەمەکەی نیشان دەدات

جولیەت نامۆ باسی ساڵانی سەرەتای منداڵی خۆی کردو وتی: تل تەمری کۆن هەمووی قوبە بوو، من و خێزانەکەم لەم قوبانەدا دەژیاین، جوانترین و بەهادارترین ساتەکای ئەو سەردەمە ئەوە بوو کە ژیان خۆشەویستی و بەختەوەری بوو، سەرەتا ئاشوورییەکان لە سەردەمی فەڕەنسادا لەسەر خاکی تل تێمر دەژیان و قوبەی قوڕیان دروستکرد، تل تەمری کۆن بە قوبە دروستکرابوو، لەسەر چیاکەی یان لە دەوروبەری ڕووباری خابور، قوبەکانی دەوری خابور ڕووخێندران و لە شوێنیان بینای نوێ دروستکران، ئێستا تەنها یەک قوبە لە تل تەمر ماوە.

 

بۆنی چیرۆکەکانی دایکم و پێکەنینی خوشکەکانم و ئێوارانی کۆمەڵگەکەمی لێدێت

جولیەت نامۆ جوانی ژیانی قوبەکانی بەم شێوەیە باس کرد: باشترین ژیان لە قوبە قوڕەکاندایە، پلەی گەرمییەکەی بەرزە، لەو شوێنانە ڕۆحی گەرمی ئەو کەسانە هەیە کە پێشتر لێرە ژیاون، هەست بە باشی دەکەین و لەو ساتەدا دەژین. بۆ ئێمە خۆشەویستی و باوەشکردن و خۆشەویستی ماڵی قوبە بێ کۆتاییە، ئەو قوبەیەی کە ئێستا دەیبینیت بووەتە میراتێکی کولتووری، هیوام ئەوەیە کە ئەم قوبەیە وەک خۆی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی مێژوو و سەردەمەکانی منداڵی لەبیر نەکەین، هەتا ئێستا دیمەن و ساتەکانی کۆبوونەوەکانی ئێواران و چیرۆکەکانی دایکم کە بۆی دەگێڕاینەوە پێکەنینی خوشکەکانم لەو کاتەدا لەپێش چاوەکانمدایە و ئەو دەنگانە دێنە گوێم.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەوانەی ئێمەیان خۆشدەویست ڕۆیشتن و هەندێکیان کۆچیان کرد بۆ دەرەوەی وڵات و هەندێکیان ئێستا لە هێڵی بەرخۆداندان، بە دڵنیاییەوە، ئەوەی دەیکەین و ئەم قوبەیە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە هەتا ئەو کاتەی خۆی دەڕووخێت، منداڵیم لەم شوێنە بەسەر برد و خەیاڵ بکە کە چەندە بەهێزو بەرخۆدێرە.